عه‌لى باپیر: هیچ هیوایه‌کم به چینى حوکمڕان نه‌ماوه
"ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى به‌شێوه جۆراوجۆره‌کان نه‌ک هه‌ر مافێکى ره‌واى خه‌ڵکه، به‌ڵکو ئه‌رکیشیانه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میرى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:" ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى به‌شێوه جۆراوجۆره‌کانى نه‌ک هه‌ر مافێکى ره‌واى خه‌ڵکه، به‌ڵکو ئه‌رکیشیانه‌و ئیدانه‌ى ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین"، ده‌شڵێت:" هیچ هیوایه‌کم به چینى حوکمڕان نه‌ماوه که به‌خۆداچونه‌وه بکه‌ن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌یامێکدا له‌ژێر ناوى "خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مجاره‌و چه‌ند سه‌رنجێکى کورت"، رایگه‌یاند:"بێزاریی‌و ناڕه‌زایى ده‌ربڕینى خه‌ڵک له حوکمڕانان‌و ڕه‌خنه‌گرتنى به هه‌رشێوه‌یه‌کى شه‌رعییانه‌ى ڕاست‌و دروست وه‌ک: خۆپیشاندان‌و ڕێپێوان، مانگرتن، کۆبونه‌وه‌و، وتاردان‌و ڕه‌خنه‌گرتن، نوسین...نه‌ک هه‌ر مافێکى ڕه‌واى خه‌ڵکه، به‌ڵکو ئه‌رکیشیانه."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئامۆژگارییه‌کى دڵسۆزانه‌ى ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ده‌که‌م، که ئه‌ندامانیان به‌شێوه‌ى نه‌ناسراوانه‌و ده‌مامکدارانه، ده‌خزێننه نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و، هانیان ده‌ده‌ن و پێشیان ده‌که‌ون، بۆ سوتاندن و تاڵانکردنى بنکه‌و فه‌رمانگه حیزبیی و حکومییه‌کان، که با ده‌ست له‌و کاره‌یان هه‌ڵبگرن."
هاوکات، جه‌ختده‌کاته‌وه که "هیچ هیوایه‌کیشم به زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى چینى حوکمڕان، نه‌ماوه، هیچ به‌خۆداچونه‌وه بکه‌ن، چونکه هه‌ر خۆ به‌زلگرییو له خۆباییبون زیاد ده‌که‌ن، له جیاتى دان به هه‌ڵه‌و تاوانى خۆداهێنان‌و پۆزش هێنانه‌وه‌و داواى لێبوردن کردن".
ده‌قى په‌یامى عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵ:
بسم الله الرحمن الرحیم
(ۆنُڕیدُ أَن نَّمُنَّ عَڵی الَّژِینَ اسْتُچْعِفُوا فِی الْأَرْچِ ۆنَجْعَڵهُمْ أَئِمَّه‌ً ۆنَجْعَڵهُمُ الْۆاڕپِینَ) القصص -5-
خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مجاره‌و چه‌ند سه‌رنجێکى کورت
یه‌ک: ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌گوزه‌رێ له هه‌رێمى کوردستاندا، له بێزاریی‌و توڕه‌یى خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر، که له خۆپیشانداندا به‌رجه‌سته بوه، ده‌ره‌نجامى ئیداره‌دانى سه‌قه‌ت‌و خراپى حیزبییانه‌و بنه‌ماڵه‌ییانه‌ى (30) ساڵى ڕابردویه، له لایه‌ن چینى حکومڕانى هێزو پاره بۆ خۆ قۆرخکه‌رى وڵاته‌وه.
دو: بێزاریی‌و ناڕه‌زایى ده‌ربڕینى خه‌ڵک له حوکمڕانان‌و، ڕه‌خنه‌گرتنى به هه‌رشێوه‌یه‌کى شه‌رعییانه‌ى ڕاست‌و دروست وه‌ک: خۆپیشاندان‌و ڕێپێوان، مانگرتن، کۆبونه‌وه‌و، وتاردان‌و ڕه‌خنه‌گرتن، نوسین... نه‌ک هه‌ر مافێکى ڕه‌واى خه‌ڵکه، به‌ڵکو ئه‌رکیشیانه، وه‌ک خوا فه‌رمویه‌تی: (...أَقِمِ الصَّڵاه‌َ ۆأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ ۆانْهَ عَنِ الْمُنکَڕ ۆاصْبِرْ عَڵیٰ مَا أَصَابَکَ ۖ إِنَّ ژَٰلِکَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ ) لقمان -17-.
واته: نوێژ به‌رپاکه‌و، فه‌رمان به په‌سه‌ند بکه‌و، ڕێگریى له ناپه‌سه‌ند بکه‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى توشت دێ (به‌سه‌رت دێ) خۆ ڕاگربه، ئا ئه‌وه له ئه‌رکه پێویستکراوه‌کانه.
که‌واته: هه‌رکه‌س فه‌رمان به چاکه‌و، ڕێگریى له خراپه بکات، ده‌بێ چاوه‌ڕێى به‌ڵاو گرفتاریى بێ‌و، له‌سه‌ریشى خۆڕاگر بێ.
سێ: هه‌روه‌ک چۆن داواى مافى خۆکردن، نه‌ک هه‌ر ماف، به‌ڵکو ئه‌رکیشه، به هه‌مان شێوه‌ش، به‌شێوه‌ى ڕاست‌و ڕه‌وا ئه‌نجامدانى ئه‌و کاره‌ش، هه‌ق‌و ئه‌رکێکى گه‌وره‌و گرنگه‌و، پێویستیشه داواى هه‌قى خۆکردن به شێوه‌ى هه‌ق بێ‌و، باباى سته‌ملێکراو به‌هۆى به‌کارهێنانى شێوازى ناهه‌ق و ناڕاسته‌وه، وه‌ک هه‌ڵکوتانه سه‌ر بنکه‌و فه‌رمانگه حیزبیی‌و حکومییه‌کان‌و، سوتاندن‌و تاڵانکردنیان، نیشانه‌ى پرسیار نه‌خاته سه‌رخۆیو هه‌قه‌که‌ی و، بیانوش نه‌خاته ده‌ستى حوکمڕانانه‌وه.
چوار: لێره‌وه‌ش ئامۆژگارییه‌کى دڵسۆزانه‌ى ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ده‌که‌م، که ئه‌ندامانیان به‌شێوه‌ى نه‌ناسراوانه‌و ده‌مامکدارانه، ده‌خزێننه نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و، هانیان ده‌ده‌ن و پێشیان ده‌که‌ون، بۆ سوتاندن و تاڵانکردنى بنکه‌و فه‌رمانگه حیزبیی و حکومییه‌کان، که با ده‌ست له‌و کاره‌یان هه‌ڵبگرن و چیدیکه: (ڕاوچى خراپ نه‌بن، له ئاوى لێڵدا ڕاو بکه‌ن)و (دز نه‌بن بازاڕى ئاڵۆزیان بوێ) چی‌یان له هه‌گبه‌دایه، با به‌ئاشکراو شێوازى دروست بیخه‌نه‌ڕو!
پێنج: هه‌رچه‌نده به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌راندا نیم‌و، ڕه‌فزى ده‌که‌م و ئیدانه‌ى ده‌که‌م، به‌ڵام خۆپیشانده‌رانیش پێویسته له ده‌ستى پیسى تێکدان و ناشرینکردنى خۆپیشاندانه‌کان وریابن و، بزانن بنکه‌و فه‌رمانگه‌کان به پاره‌ى خه‌ڵک‌و وڵات کڕاون‌و، هه‌ر هى خه‌ڵک‌و وڵاتن‌و، ناشبێ سته‌مکارو سته‌ملێکراو، خراپ‌و چاک، به‌چاوێک ته‌مه‌شا بکرێن‌و، وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێ.
شه‌ش: هه‌ر له ڕێوه ڕه‌خنه‌گرتن له‌هه‌ر جم‌و جۆڵێکى سیاسیی‌و کۆبونه‌وه‌و، ته‌نانه‌ت سه‌ردانیکرانیش، نیشانه‌ى ناحاڵیى بون‌و هاوسه‌نگیى تێکچونه، چونکه گرنگ ئه‌وه‌یه چى ده‌گوترێ‌و، هه‌ڵوێست چۆنه‌و چییه؟ ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه‌ى شاره‌زاى دنیان، ده‌زانن جارى وایه له‌گه‌رمه‌ى جه‌نگیشدا، قسه‌و باس‌و دانوستان هه‌ر هه‌بوه‌و ده‌بێ.
حه‌وت: ئه‌مجاره ته‌نیا ویستم له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌و، له یه‌ک جیاکردنه‌وه‌ى (کا) و (دان)یانه‌وه بدوێم‌و، هیچ هیوایه‌کیشم به زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى چینى حوکمڕان، نه‌ماوه، هیچ به‌خۆداچونه‌وه بکه‌ن، چونکه هه‌ر خۆ به‌زلگرییو له خۆباییبون زیاد ده‌که‌ن، له جیاتى دان به هه‌ڵه‌و تاوانى خۆداهێنان‌و، پۆزش هێنانه‌وه‌و داواى لێبوردن کردن، سه‌ره‌تا له خوا "عز و جل" پاشان له خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌رى برسیی‌و توڕه‌و نا‌ئومێد، بۆیه هیچ قسه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى وان ناکه‌م‌و، له ڕابردودا زۆرمان گوت‌و نوسیی، به‌ڵام بێ‌سود بو و به‌هره‌یان لێوه‌رنه‌گرت، ئه‌گه‌رنا جگه له زۆر چاوپێکه‌وتن‌و نوسینى په‌یام‌و ڕونکردنه‌وه، دو کتێبى تایبه‌تییشم له‌و باره‌وه هه‌ن:
1- ڕوانینێکى ئیسلامییانه بۆ واقیعى ئێستامان: گرفت‌و چاره‌سه‌ر.
2- قوڕئان‌و پاکسازییو چاکسازیى له هه‌رێمى کوردستاندا.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم:
لێره‌وه‌ش سه‌ره‌خۆشیى له‌سه‌رجه‌م که‌س‌و کارى قوربانییانى خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌م، خوا سێبورییان بدات‌و پاداشتیان بداته‌وه‌و، ئه‌وانیش به‌به‌هه‌شته‌کانى خۆى شادبکات‌و، بۆ برینداره‌کانیش داواى شیفاى خێراى خێر، له خواى میهره‌بان ده‌که‌م.
خوا یارمه‌تیى هه‌مو لایه‌کمان بدات، ئه‌م حاڵ‌و دۆخه‌مان به‌ره‌و خێر بگۆڕین، به جۆرێک که سته‌مى تێدا ڕێشه‌کێش بکه‌ین‌و، دادگه‌ریى تێدا بچه‌سپێنین.
عـه‌لـى باپــیـر
24 ڕه‌بیعى دوه‌م/1442 کـ
10/12/2020ز
هه‌ولێر

