وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم: قه‌یرانى موچه له هه‌رێمى کوردستاندا نیه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" قه‌یرانى موچه له هه‌رێمى کوردستان نیه، به‌شێک له خۆپیشانده‌رانیش به قازیفه هێرشیانکردووه‌ته سه‌ر داموده‌زگا حکومى و باره‌گا حزبیه‌کان".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به‌پێى به‌رنامه‌ى حکومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌ماى جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى ئیدارى له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه، له‌دواى پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و به‌تایبه‌تیش موچه، له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ به‌غدا".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌رێم به‌رده‌وامه له دابه‌شکردنى موچه و قه‌یرانى موچه له هه‌رێمى کوردستان نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و شه‌پۆلى خۆپیشاندانه‌ى که له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ده‌ستیپێکراوه، له‌رێگه‌ى قازیفه‌وه داموده‌زگا حکومى و باره‌گا حزبیه‌کانیان ده‌کرێنه ئامانج، له‌ئێستاشدا ئامانجى خۆپیشاندانه‌کان گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا هاتووه".
زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌که هاوڵاتیانى سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌ستیان به ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى دژ به خراپى دۆخى دارایى و نه‌بونى موچه‌و دواکه‌وتنى کردووه، به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه تا ئێستا 9 خۆپیشانده‌رو 55 دیکه بریندار بوون.

