سبه‌ینێ له سلێمانى خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیاره سبه‌ینێ خۆپیشاندانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌کان له سلێمانى ئه‌ندام بدرێت و " کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان"یش بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان ده‌کات.
له بانگه‌وازێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه "کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان" بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان له سلێمانى ده‌کات و رایگه‌یاند، داوا له کۆى هاوڵاتیانى کوردستان ده‌که‌ین با هه‌موومان خاوه‌ندارى له گه‌نجه‌کانمان بکه‌ین و به‌ته‌نیا له‌به‌رده‌م ئاگرى گوله‌ى چه‌کداره‌کانى بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌جێیان نه‌هێڵین".
هه‌روه‌ها کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان داوا ده‌که‌ن که سبه‌ینێ هه‌ینى کاتژمێر 1ى دوانیوڕۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان ئاماده بن بۆ خۆپیشاندان و "داواش له مامۆستایانى ئاینى ده‌که‌ین که وتاره‌کانیان ته‌رخان بکه‌ن بۆ پیشاندانى جه‌ورو سه‌ته‌مى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته".
دەقی راگەیاندنەکە..
بانگەواز بۆ خۆپیشاندان
(هەینی پێکەوەبوون و بەردەوامی)
لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان، یٔەوە چەند رۆژێکە لە هەردو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی، زاڵمانە خەریکی گرتن و سەرکوتکردن و رشتنی خوێنی گەنجان و تەخوینکردنی خەڵکانی ناڕازین و هیچ یٔومێدێک بۆ بەخۆدا چونەوەیان نیە.
(کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان) داوا لە کۆی هاوڵاتیانی کوردساتن دەکات، با هەموومان پێکەوە خاوندارێتی لە گەنجەکانمان بکەین و بە تەنها لە بەردەم یٔاگری گولەی چەکدارەکانی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکاندا بە جێیان نەهێڵین.
لەم سۆنگەیەوە بە روون و راشکاوی یٔەنجامدانی خۆپیشاندانی (ناتوندوتیژ)ی فراوان رادەگەیەنین، لە رۆژی هەینی ١١ی ١٢ی ٢٠٢٠، کاتژمێر یەک و نیوی پاش نێوەڕۆ، داوا لە ژنان،گەنجان، مامۆستایان، فەرمانبەران، کاسبکاران، خوێندکاران، رۆشنبیران دەکەین چالاکانە بەشداربن.
هەروەها داوا لە مامۆستایانی یٔاینی دەکەین وتارەکانیان تەرخان بکەن بۆ پیشاندانی زوڵم و ستەمی یٔەم دەسەڵاتەو پشتیوانی خەڵکانی مەزڵوم و شانبەشانی نوێژخوێنان بەشداری خۆپیشاندانی شاروشارۆچکەکان بکەن.
داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات (یەکگرتوی ئیسلامی، نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی، حیزبی شیوعی) و خەڵکی بە ویژدانی ناو دەسەڵاتیش دەکەین پشتیوانبن.
لەوەش دڵنیاتان دەکەین یٔەگەر خۆپیشاندانی فراوان یٔەنجامی نەبێ، پلانی ترمان هەیەو هەنگاو بەهەنگاو رایدەگەیەنین، تا دەگەین بە یٔامانجەکانمان. بێگومان بەشداری فراوان و پێکەوەبونمان زامنی سەرکەوتنمانە.
پێمان وایە لەم ساتە هەستیارەی گەلەکەماندا بەرپرسیارێتیەکی یٔاینی و یٔەخلاقی و نیشتیمانی و یٔینسانی لە یٔەستۆی هەمومانە، بۆ وەستان لە دژی زوڵم و بێدادی یٔەم دەسەڵاتە نابەرپرسە، بە بێ لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی تایبەت.
هەروەها بە دەسەڵات دەڵێین: واز لە سەرکوتکردن و شەهیدکردنی گەنجەکانمان بهێنن و گەر هەر سورن لە سەر توندوتیژی، یٔەوا وەرن هەڵگرانی پەیامی (ناتوندوتیژی) کۆمەڵکوژ بکەن.
شوێن-بەردەم پارێزگای سلێمان
(کۆنگرەی دەنگە نارازیەکان)
١٠ی١٢ی٢٠٢٠
تێبینی: داواکارین ئەو بەڕێزانەی بەشدار ئەبن، دو پارچە قوماشی سپی و سور بە قۆڵی راستیانەوە ببەستن، سپی وەک نیشانەی خۆپیشاندانی ناتوندوتیژ، رەنگی سور وەک نیشانەی خوێنی بە ناحەقرژاوی شەهیدانی نان و ئازادی.

