خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى ده‌ست پێده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌یه‌ک ده‌نگى ناڕازى له سلێمانى رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ کاتژمێر ١ى دواى نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندان دژى خراپى گوزه‌رانى هاوڵاتیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ژماره‌یه‌ک ده‌نگى ناڕازى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینى کاتژمێر ١ى دواى نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دژى خراپى دۆخى دارایى هه‌رێم و لێبڕینى موچه و خراپى دۆخى گوزه‌رانى هاوڵاتیان خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد:" چیتر نابێت هاوڵاتیانى خۆپیشانده‌ر له سه‌رجه‌م ناوچه‌کان بێ پاڵپشت بکرێن و پێویسته هه‌مووان له ئاست رشتنى خوێنى گه‌نجانى هه‌رێم بێنه‌ده‌نگ".
نزیکه‌ى 10 رۆژه خۆپیشاندان له‌سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌رین ئه‌نجام ده‌درێت و تا ئێستا نۆ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 55 که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.

