تایبه‌ت به خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆ، کۆمه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌یامێکى پشتیوانى بۆ خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مڕۆ بڵاوکرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوێکدا کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:" پشتیوانیى هه‌موو خۆپیشاندانێکى مه‌ده‌نیانه‌ى جه‌ماوه‌ریی بۆ داکۆکى له‌مافه‌کانى خه‌ڵک ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:" دژى به‌کارهێنانى توندوتیژین له‌هه‌رلایه‌که‌وه‌بێت".
شه‌وى رابردو وێڕاى قه‌ده‌غه‌کردنى خۆپیشاندان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منییه‌وه، کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان رایگه‌یاند:" به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیکردن له گه‌نج و لاوان و چین و توێژه‌کان که‌ماوه‌ى چه‌ندین رۆژه له‌سه‌ر شه‌قامن، کاتژمێر 1:00 نیوه‌رۆى هه‌ینى له‌شارى سلێمانى و شار و شارۆچکه‌کانى دیکه خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایى ئه‌نجام ده‌ده‌ن".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
