به‌هۆى نه‌بونى مۆڵه‌تى خۆپیشاندانه‌وه عه‌بدوڵا مه‌لا نورى ده‌ستگیر ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه ئه‌منییه‌کانى پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌تى خۆپیشاندان که بریاربوو ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م بیناى پارێزگا ئه‌نجام بدرێت، عه‌بدوڵا مه‌لانورى یه‌کێک له رێکخه‌رانى ده‌ستگیر کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه ئه‌منییه‌کانى سلێمانى بۆ هاوڵاتى ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى وت:" خۆپیشاندانه‌که‌ى ئه‌مڕۆ هیچ مۆڵه‌تێکى فه‌رمى بۆ وه‌رنه‌گیراوه‌و رێگه به خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ت نادرێت".
هه‌روه‌ها بێجگه عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى، هه‌ریه‌ک له په‌یمان عیزه‌دین و شێرکۆ حه‌مه ئه‌مین، په‌رله‌مانتارانى خولى پێشووى په‌رله‌مان له فراکسیۆنى گۆران ده‌ستگیرکراون و ناویان وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى تۆمار کراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
