هاوڵاتى ورده‌کارى ده‌ستگیرکردنى مه‌لاکه‌ى پیره‌مه‌گرون ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوێنێ شه‌و کاتژمێر 12ى شه‌و هێزێکى په‌نجا که‌سى ده‌ورى ماڵى مامۆستا تاهیرى پیره‌مه‌گرون ده‌ده‌ن و میلى تفه‌نگ له مناڵ و که‌سوکارى راده‌کێشن و به‌زۆر ده‌یبه‌ن بۆ شوێنێکى نادیار.
هاوڵاتى له بنه‌ماڵه‌که‌ى و دراوسێکانى که شایه‌تحاڵى رووداوه‌کان، بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌یان باسکرد که " دواى 12ى شه‌و هێزێکى په‌نجا که‌سى ده‌ورى ماڵى مامۆستا مه‌لا تاهیریانداو کوره‌که‌ى ده‌رگاى کردبوویه‌وه‌و داواى مه‌لا تاهیریان کرد، رێگه‌یان نه‌داوه خۆى بگۆرێت به‌زۆر به پێنج که‌س کردوویانه‌ته ناو ئوتومێلى مێگزه‌مینى ئاسایشه‌وه".
هه‌روه‌ها یه‌کێک له شایه‌تحاڵه‌کان که دراوسێیانه ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که ویستویانه بچن به‌هانایه‌وه، به‌ڵام میلى تفه‌نگیان له‌وانیش هێناوه‌ته‌وه، ئه‌و دراوسێیه‌یان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "هاوڵاتیانى پیره‌مه‌گرون چونه‌ته ئاسایشى پیره‌مه‌رگون و وتویانه لێره نییه‌و نازانین له کوێیه".
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، له‌ئێستادا هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى پیره‌مه‌گرون کۆبونه‌ته‌وه‌و داواى ئازادکردنى مامۆستا مه‌لا تاهیر ده‌که‌ن.
مه‌لا تاهیرى پیره‌مه‌گرون، خاوه‌نى کورێک و چوار کچى مناڵه‌و نیشته‌جێى پیره‌مه‌گرونه.
زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه..

