ھەڤاڵ ئەبوبەکر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی حازر کردووە

5 ساڵ لەمەوپێش




ھاوڵاتی

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی حازرکردەوەو بڕیارە سبەینێ شەممە رایبگەیەنێت بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەریەتی بۆ رێگرییکردن لە خۆپیشاندان.

دوو سەرچاوە لەناو گۆڕانەوە بە ماڵپەڕی ھاوڵاتیان راگەیاند ھەڤاڵ ئەبوبەکر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی حازرەو بڕیارە سبەینێ شەممە رایبگەیەنێت بەھۆی ئەوەی فشاری زۆری لەسەریەتی بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامی خۆپیشاندان لە رێگەی ھێزەوە.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان بۆ ھاوڵاتی روونکردۆتەوە ھەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و حکومەتی ھەرێم داواکەی ھەڤاڵ ئەبوبەکر رەتدەکەنەوەو نایانەوێت دەستلەکار بکێشێتەوە.

بەپێی ئەو دوو سەرچاوەیەی ناو گۆڕان کە لە ئاستە باڵاکانی گۆڕاندان، حکومەتی ھەرێم و حزبە بەشدارەکانی حکومەت فشاریان لەسەر ھەڤاڵ ئەبوبەکرە کە وەکو بەرپرسی لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە ھێز بەکا بێنێت بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەڵام ھەڤاڵ ئەبوبەکر رازی نەبووە.

ھەروەھا وتیان نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی حارز کردوەو سبەینێ شەممە بە فەرمی رایدەگەیەنێت.

ھاوڵاتی سێ جار پەیوەندی بە ھەڤاڵ ئەبوبەکرەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکانی نەدایەوە.

ھەڤاڵ ئەبوبەکر حسێن محەمەد لە ( ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧١) لە ھەڵەبجە لەدایکبووە، لە رێکەوتی (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ -٢٥ی ئابی ٢٠١٦) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە لەپشکی بزووتنەوەی گۆڕان. لە (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧) پاریزگاری سلێمانییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار