په‌یمان عیزه‌دین: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئازاد کرام

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌یمان عیزه‌دین، یه‌کێک له رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى و په‌رله‌مانتارى خوله‌کانى پێشووى په‌رله‌مان بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئازادکراوه.
دوێنێ کاتژمێر 1ى پاشنیوه‌رۆ رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى چوونه به‌رده‌م بیناى پارێزگاى سلێمانى و هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌موو ئه‌ندامانى رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌یان ده‌ستگیر کرد.
په‌یمان عیززه‌دین، یه‌کێ له‌رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که به‌هاوڵاتى وت:" ئێمه ژماره‌یه‌کى زۆر بوین، له‌به‌رده‌مى بیناى پارێزگاى سلێمانى گردبونه‌وه و پێش خه‌ڵکه‌که وه‌ستاین، دواى چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک هێزێکى جل ره‌شى ده‌مامک ره‌ش هاتن و یه‌ک به یه‌ک بردیانین، به چه‌ند سه‌یاره‌یه‌کى جیا هه‌مومانیان برد بۆ زیندانى کانى گۆمه".
په‌یمان عیزه‌دین وتیشى:"سه‌ره‌تا بردیانین بۆ هێزى پاراستن له‌ناو کانى گۆمه و له‌وێ براده‌ره‌کانمان هه‌مویان یه‌کمان گرته‌وه و به‌ڵام من که ته‌نیا ژن بوم، جیاکرامه‌وه و هه‌موو زانیاریه‌کمان لێوه‌رگیرا و دواى چه‌ند کاتژمێرێک براین بۆ ناو فه‌رمانده‌یى".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که ئه‌و وه‌ک تاکه ژن براوه‌ته فه‌وجى یه‌کێتى ژنان و هیچ شتێکى پێ نه‌وتراوه و که‌فاله‌تیشیان پێ پڕنه‌کردووه‌ته‌وه.
په‌یمان عیززه‌دین ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "ئێمه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى نارازین، وه‌کو زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و خۆپیشاندانه توندتیژیانه‌ى که‌له‌سه‌ر جاده بون ویستمان بیگۆرین بۆ خۆپیشاندانى ناتوندوتیژى مه‌ده‌نى و ناره‌زاییه‌کان به‌رده‌وام بێت تا داواکاریه‌کانى خه‌ڵک دێته دى".

