سه‌میر هه‌ورامى: ئه‌مڕۆ وه‌فدى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى له‌به‌غدا کۆبونه‌وه‌یه‌کى گرنگ ئه‌نجامدات، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:"کۆبونه‌وه‌که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران‌و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق‌و سه‌رۆکى لیژنه‌ى داراییه بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ڕێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا".
سه‌میر ھه‌ورامى وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى له‌لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند:"بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى لوتکه له‌به‌غدا ئه‌نجامبدرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق‌و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق‌و سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى چۆنێتى ڕێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا".
هه‌روه‌ها سه‌میر ھه‌ورامى راشیگه‌یاند:"وه‌فدى هه‌رێم هه‌وڵى زامنکردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم‌و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌یاساى کورتهێنانى قه‌رزدا ده‌دات".
له‌کۆبونه‌وه‌کانى پێشوودا، له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق‌و لایه‌نه سیاسییه‌کان، قوباد تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند؛ "ئاماده‌ین ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسى نه‌وت‌و دارایى بکه‌ین‌و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حکومه‌تى ھه‌رێمه به‌پێى یاسا‌و ده‌ستور جێبه‌جێیده‌که‌ین، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت ماف‌و شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم دیاریبکرێت‌و بدرێت".
دوێنێ سایتى هاوڵاتى له سێ هه‌واڵدا ورده‌کارى گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقى ئاشکرا کرد که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له‌به‌غدا کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوان ئه‌نجام ده‌دات بۆ راگه‌یاندنى رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.

