کۆبونه‌وه‌ى باڵا له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه له‌به‌غدا ده‌ستى پێ‌کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆبوونه‌وه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌ستى پێ‌کرد.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى کانونى یه‌که‌مى 2020، کۆبوونه‌وه گرنگه‌که‌ى وه‌فدى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى موچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و جێگیرکردنى پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى 2021 ساڵى داهاتوو گفتوگۆکان ده‌ستى پێکردووه.
پێشتر، قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم له‌به‌غداوه رایگه‌یاند:"ئاماده‌ین رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و دارایى بکه‌ین و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمه به‌پێى یاسا و ده‌ستور جێبه‌جێى ده‌که‌ین، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت ماف و شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم دیارى بکرێت و بدرێت".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
