کازمى ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێمى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌پابه‌ندبونى هه‌رێم به‌راده‌ستکردنى رۆژانه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى نووسینگه‌ى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له‌کۆبوونه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى وه‌زیران و په‌رله‌مانى عێراق، پرسى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى و ئه‌و شێوازانه تاوتوێکراون که پاره‌ى ته‌رخانکراو و دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانى عێراقدا دابه‌ش بکرێت.
هه‌روه‌ها نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى راشیگه‌یاند، به‌پێى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه که مانگى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندى کرد و کورد ده‌نگى پێنه‌دا، "ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌پابه‌ندبونى هه‌رێم به‌راده‌ستکردنى رۆژانه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى ناوخۆ.
ماوه‌ى چوار رۆژه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ل به‌غدا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومى و حیزبى عێراق کردووه به‌مه‌به‌ستى جێگیرکردنى پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌ى ساڵى 2021 عێراق.
حکومه‌تى عێراق له پرۆژه بودجه‌ى 2021 دا، پشکى له‌سه‌ودا 12.67ى بۆ هه‌رێمى کوردستان دیارى کردووه دواى ده‌رکردنى بودجه‌ى حاکمى و سیادى، زائیده‌ن مانگانه بڕى 56 ملیار دینار بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ره‌وانه ده‌کرێت له‌بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کانى عێراق.
پرۆژه بودجه‌ى عێراق 144 ترلیۆن دینارى عێراققه‌و دواى لێده‌رکردنى بودجه‌ى سیادى و حاکیمه، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه ده‌کرێت له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و ته‌سلیمکردنى نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه فیدراڵییه‌کان.
حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه که رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و 430 هه‌زارى له‌رێگه‌ى بۆرییه‌وه هه‌نارده ده‌کات و 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بۆ ناوخۆ به‌کارده‌هێندرێت.
هه‌روه‌ها بڕى 165 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌داته کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه 265 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه.

