ئه‌نجومه‌نى فشار: خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجوومه‌نى فشار ڕایده‌گه‌یه‌نێت" فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رده‌وامیان ده‌بێت" تا ئه‌وکاته‌ى گه‌ل مافه‌کانى به‌ده‌ست دێنێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئه‌نجوومه‌نى فشار له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که" دواى زیاتر له‌چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ک له‌حوکڕانى ناته‌ندروست پڕگه‌نده‌ڵى کوردى ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ به‌هۆى خۆپه‌رستى قه‌یران له‌دواى قه‌یران زیاد ده‌کرێت بۆ خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌ى کوردستان، جێگه‌ى شه‌رمه لاو‌و پیر له‌سه‌ر داواکردنى مافه‌کانیان زیندانى ده‌کرێن و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن وه له‌سه‌رشه‌قامه‌کان به‌گوله‌ى خۆماڵی شه‌هید ده‌کرێن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:"فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رده‌وامیان ده‌بێت تا ئه‌وکاته‌ى گه‌ل مافه‌کانى به‌ده‌ست دێنێت و مافیا و تاڵانچى وگه‌نده‌ڵه‌کانى ووڵات به‌سزاى یاسایى خۆیان ده‌گه‌ن و یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت و شکۆى مرۆڤ پارێزراو ده‌بێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوى ئه‌نجومه‌نى فشار:
هاونیشتمانیانى کوردستان گه‌نجانى خه‌باتگێر
دواى زیاتر له‌چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ک له‌حوکڕانى ناته‌ندروست پڕگه‌نده‌ڵى کوردى ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ به‌هۆى خۆپه‌رستى و حوکمى بنه‌ماڵه‌یى قه‌یران له‌دواى قه‌یران زیاد ده‌کرێت بۆ خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌ى کوردستان ، جێگه‌ى شه‌رمه لاو‌و پیر له‌سه‌ر داواکردنى مافه‌کانیان زینداى ده‌کرێن و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن وه له‌سه‌رشه‌قامه‌کان به‌گوله‌ى خۆماڵی! شه‌هید ده‌کرێن بۆیه چیدى به‌رده‌وامى دان به‌خراپى ئیداره‌دان و زوڵم و سته‌م و پێشێل کردنى مافه‌کانمان قبوڵکراو نیه و داواده‌که‌ین
یه‌که‌م
ده‌ست به‌جێ سه‌رجه‌م گیراوه‌کانى خۆپیشاندانه‌کان ئازاد بکرێن و چیدى به‌تۆمه‌تى خۆپیشاندان هیچ ئازادى خوازێک ده‌ستگیر نه‌کرێت
دووه‌م
شه‌هید کردنى مافخوراوانى گه‌له‌سته‌م دیده‌که‌مان مه‌حکوم ده‌که‌ین و داواکارین بکوژانى شه‌هیدانى ئازادى و ماف و شکۆ به‌سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن ماف بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیده‌کان بگه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌مه دوادڵۆپى خوێنى کورد بێت به‌ده‌ستى کورد بڕێژرێت .
سێیه‌م
فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رده‌وامیان ده‌بێت تا ئه‌وکاته‌ى گه‌ل مافه‌کانى به‌ده‌ست دێنێت و مافیا و تاڵانچى وگه‌نده‌ڵه‌کانى ووڵات به‌سزاى یاسایى خۆیان ده‌گه‌ن و یاسا سه‌روه‌ر ده‌بیت و شکۆى مرۆڤ پارێزراو ده‌بێت
چواره‌م
داوا له‌هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌کان ده‌که‌ین هاوکاربن پێکه‌وه ده‌ست له‌ناوده‌ست ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نیه پیرۆزه به‌رده‌وامى پێ بده‌ین تاسه‌رکه‌وتن وه به‌دورى خه‌ین له‌ده‌ستى چه‌په‌ڵى تێکده‌رانه‌ى تێکده‌ران به‌رژه‌وه‌ندى خواز .
له‌کۆتایدا داوا له‌گه‌نجه خوێن گه‌رمه‌کانى نیشتمان ده‌که‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و وریایانه تر هه‌نگاوبنێن ئاگادربن ده‌سه‌ڵات په‌لکێشى ناو توندوتیژیان نه‌کات تا بیانووى سه‌رکوتکردنى هه‌بێت داوا له‌هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌کان ده‌که‌ین که پارێزه‌رى مافه‌کانى خه‌ڵک بن و جارێکى تر لووله‌ى تفه‌نگه‌کانتان به‌ڕوى هاوڵاتى یه مافخوراوه‌کاندا به‌رز نه‌که‌نه‌وه .
دروود بۆ ڕۆحى پاکى شه‌هیدانى ئازادى و ماف وشکۆ شیفا بۆ برینداره‌کان،
نه‌فره‌ت له یه‌کترکوژى و گه‌نده‌ڵى و تاڵانچێتى
ئه‌نجومه‌نى فشار 12/12/2020

