سێ هاوڵاتیى بادینان به بۆردومانى تورکیا گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سێ هاوڵاتیى ناحیه‌ى دێره‌لوک دواى 10 ڕۆژ له بێ سه‌روشوێن بوونیان له ده‌ڤه‌رى زێوه، ته‌رمه‌کانیان له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه دۆزرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى کانونى یه‌که‌مى 2020، که هه‌رسێ هاوڵاتییه‌که خه‌ڵکى ناحیه‌ى دێره‌لوکى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدین و پاش بێ سه‌روشوێن بوونیان بۆماوه‌ى 10 ڕۆژ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه ته‌رمى هه‌رسێ که‌سه‌که له ده‌ڤه‌رى (زێوه) دۆزرایه‌وه.
که‌سوکاریان رایانگه‌یاند که" له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى تورکیاوه به‌ئامانج کراون و له ئه‌نجامى بۆردومانى فڕۆکه‌کان هه‌رسێکیان بوونه‌ته قوربانی". ئه‌و سێ هاوڵاتییه به‌ناوه‌کانى(موحسین سپێری، حه‌سه‌ن سادق زێڕى سه‌فه‌ر سینى) دانیشتووى دێره‌لووکن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
