سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ھاوڕایە لەگەڵ ئومێد خۆشناو کە خۆپیشاندان دەستی لە پشتە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

گوڵستان محەمەد سەرۆکی فراکسینۆ گۆڕان ھاوڕایی خۆی دەربڕی لەگەڵ ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کە خۆپیشاندانەکان دەست و ئەجێندای دەرەکی لە پشتە.

ھەریەکە لە ئومید خۆشناو و گوڵستان محەمەد لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی روداودا بەشداربوون ئومێد خۆشناو جەختی لەوە کردەوە کە خۆیشاندانەکانی ئەم دواییەی گەنجان لە شارو شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی خۆرسک نەبوەو دەستیان لە پشتە.

سەرەتا ئومێد خۆشناو ئاماژەی بە بوونی دەست و ئەجێندای دەرەکی کرد لە پشتی خۆپیشاندانەکان، دواتر گوڵستان محەمەد خەتی لە قسەکەی ئومید خۆشناو کردەوە.

گوڵستان محەمەد وتی ئەم گەنجانە سامانی نیشتیمانی ئەم وڵاتەن و نابێ بە سەرلێشواو بیانزانین ئەگەر ھەر ئەجێندایەکیش لە پشتیان ھەبووبێ دەبێ بیانھێنیەوە ژێر رکێفی حکومەتی ھەرێم و سود لە تواناکانیان وەگرین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار