وه‌فدى هه‌رێم له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى سۆمۆو وه‌زیرانى دارایى و نه‌وت کۆده‌بنه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تیى قوباد تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وتى عێراق کۆده‌بنه‌وه‌و کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عیراقیش (سۆمۆ) له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار ده‌بێت.
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند:"له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاووتوێى داهاتى هه‌نارده‌ى نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌کان ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ ورده‌کاریى چۆنێتى جێبه‌جێکردنى یاساى کورتهێنانى بودجه".
کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وت به به‌شداریى سۆمۆ دواى کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى وه‌فدى دانوستاندنکارى هه‌ولێر و به‌غدایه، که سه‌رۆکوه‌زیران و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق تیایدا به‌شداربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
