وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌باره‌ى دروستکردنى حه‌شدى شه‌عبى کوردى هاته ده‌نگ

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى دروستکردنى هێزێکى حه‌شدى شه‌عبى کوردى له که‌رکووک بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییان به سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى کردووه و پێیان راگه‌یاندوون که"ئاگادارى دروستبوونى هیچ هێزێکى له‌و شێوه‌یه نین له پارێزگاى که‌رکووک و له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌که‌یانه‌وه کارده‌کرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم:
له باره‌ى بڵابوونه‌وه‌ى هه‌واڵێک له ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن سه‌باره‌ت به دروستکردنى هێزێکى چه‌کدارى کورد له پارێزگاى که‌رکووک که سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى بێت، به ڕاى گشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین که پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه په‌یوه‌ندیمان به سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى کردووه بۆ به دواداچوونى بابه‌ته‌که.
له وه‌ڵامى به‌دواداچوونى ئێمه‌دا، ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دووپاتى کرده‌وه که هیچ هێزێکى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى بۆ کوردستانیان له ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان دروست ناکرێت و ئه‌وان ئاگادارى دروستبوونى هیچ هێزێکى له‌و شێوه‌یه نین له پارێزگاى که‌رکووک و له لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌که ده‌که‌ن وئه‌گه‌ر هیچ هه‌نگاوێکێش هاوێژرابێت بۆ دروستکردنى ئه‌و جۆره هێزه، ئه‌وا له لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌که‌یانه‌وه کارده‌کرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
وه‌زاره‌تى ناوخۆی
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
13/12/2020

