مه‌سرور بارزانى: خۆپیشاندانه‌کان موچه ده‌سته‌به‌ر ناکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکى نوێ‌دا ده‌رباره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى سلێمانى و دۆخى هه‌رێم ده‌ڵێت:" ئێمه پێش هه‌موو شتێک هاوخه‌مى ئه‌و بارگرانییه‌ن، که مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕن" و ده‌شڵێت:" خۆپیشاندانه‌کان موچه ده‌سته‌به‌ر ناکات".
له‌و په‌یامه‌دا که ئه‌مشه‌و13 ى کانوونى یه‌که‌م، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڵاویکرده‌وه، ده‌ڵێت " به هیچ شێوه‌یه‌ک گله‌ییمان له راده‌ربڕین و داواکردنى مافه‌کانى خۆیان به شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه نییه".
سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژیانه‌ى له میانى خۆپیشاندانه‌کانى چه‌ند رۆژى رابردووى شار و شارۆچکه‌کانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین روویدا، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: " به‌ڵام من با پرسیارێک بکه‌م، ئه‌وه‌ى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه روویدا، له‌سه‌ره‌تاوه قه‌ول بوو به‌و شێوه‌یه به‌ره‌و توندوتیژى بڕوات؟".
هاوکات، ده‌شڵێت: "ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک خزمه‌تى هاووڵاتیانى کوردستان ناکات و نه مووچه ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و نه مافه ره‌واکانى خه‌ڵکیش ده‌هێنێته دی".
مه‌سرور بارزانى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که به‌رده‌وامن به هه‌وڵه‌کانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌کاته‌وه و له‌باره‌ى به‌رپرسیارێتیه‌وه، ده‌ڵێت "به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ته‌حه‌ممولى ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌مان کردووه".
له‌باره‌ى قه‌رزه‌وه، مه‌سرور بارزانى ده‌ڵێت" "ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌کو ساڵانى پێشووتر ته‌نیا قه‌رز بکه‌ین و قه‌رز بکه‌ین، کێ ئه‌و قه‌رزانه ده‌داته‌وه؟ ئه‌م ناخۆشییه با ئێمه هه‌وڵبده‌ین چاکى بکه‌ین، نه هێڵین بۆ دواى ئێمه نه‌وه‌ى دواى ئێمه بێت، دووچارى ئه‌و ره‌وشه ناخۆشه بێت".

