پەرلەمانتاریكی کوردی شەبەک گیانی لەدەستدا

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی نەخۆشییەوە مرد. 

فراکسیۆنی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، مردنی حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەیان راگەیاند، کە ساڵانێک بوو تووشی نەخۆشی ببوو، شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری بوو، لە پەرلەمانی عێراق، لە پێکهاتەی کوردانی شەبەک بوو، بەڵام هەمیشە لە سەنگەری دژ بە بەرژەوەندییەکانی کورد بووە، برایەکیشی فەرماندەی لیوا بووە لە حەشدی شەعبی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار