ورده‌کاریى گه‌ڕی کۆبونه‌وه‌کانى هه‌رێم و عێراق ئاشکرا ده‌کات
بریاردراوه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیم ده‌کرێت بۆ 2021 و له‌به‌رانبه‌ردا نزیکه‌ى 850 ملیار دینارى مانگانه بۆ هه‌رێم ره

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
گه‌رى کۆبونه‌وه‌کانى پێنج رۆژى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و له‌سه‌ر نه‌وت نزیکن له رێکه‌وتنى کۆتایى و بریاردراوه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیم ده‌کرێت بۆ 2021 و له‌به‌رانبه‌ردا نزیکه‌ى 850 ملیار دینارى مانگانه بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت.
کۆبونه‌وه‌کانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و دوێنێ شه‌و وه‌فده‌که له‌گه‌ڵ به‌شێک له لایه‌نه سیاسییه‌کان گفتوگۆیان کردووه له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه و لاى خۆیه‌وه گفتوگۆى ده‌ستپێکردووه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنى کۆتایى.
نزیکن له‌رێکه‌وتنى کۆتایى له‌سه‌ر نه‌وت
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بریارى ته‌سلیمکردنى نه‌وتیان پێیه‌و بریاریانداوه بۆ پرۆژه‌ى 2021ى عێراق رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراق بکه‌ن و له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا شایسته داراییه‌کان بنێرێت که پشکه‌که‌ى له‌سه‌دا 12.67ى بودجه‌ى فعلى ده‌بێت".
ناوبراو وتیشى:" وه‌فدى هه‌رێم هیچ داواکارییه‌کى به‌غدایان ره‌تنه‌کردووه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا گفتوگۆکان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر داهاته نا نه‌وتییه‌کان و هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌وه‌ش ده‌درێت که نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان بدرێته به‌غداو له پرۆژه‌ى بودجه‌دا جێگیر بکرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم "هیچ ده‌ره‌چه‌یه‌کى دیکه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و بێجگه له راده‌ستکردنى نه‌وت، بۆیه ئه‌و بریاره‌یان داوه‌و له‌سه‌ر نه‌وت رێککه‌وتوون".
حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌رێگه‌ى بۆریه‌وه هه‌نارده ده‌کات و 30 هه‌زار به‌رمیلیش بۆ به‌رکارهێنانى ناوخۆ خه‌رج ده‌کات، شیروان میرزا وتى:" وه‌فدى هه‌رێم دوو پێشنیاریان خستۆته به‌رده‌م به‌غدا ئه‌گه‌ر شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان به‌غدا بیخاته ئه‌ستۆى خۆى ئاماده‌ن هه‌ر 430 هه‌زار به‌رمیله‌که راده‌ست بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بده‌ن هه‌رێم خۆى ته‌حه‌مولى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ده‌کات و ئه‌م پێشنیاره‌یان قبوڵ کراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه حکومه‌تى هه‌رێم که بریاریداوه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بکات، ده‌بێت له 1/1/2021 رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زائیده‌ن داهاته نانه‌وتییه فیدراڵییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا بکات و مانگانه له‌سه‌دا 12.67ى پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت.
پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق 144 تریلۆن دیناره‌و دواى ده‌رکردنى بودجه‌ى سیادى و حاکیمه ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه دابه‌شى له‌سه‌دا 12.67 ده‌کرێت و وه‌ک پشکى هه‌رێم هه‌ژمار ده‌کرێت زائیده‌ن 56 ملیار دینارى مانگانه له بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کان بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه.
شیروان میرزا ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌مووساڵێک هه‌وڵیانداوه بودجه‌ى سیادى که‌مبکه‌نه‌وه به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵیش برگه‌کانى زۆره‌و قه‌رزه ده‌ره‌کى و ناوخۆییه‌کان له‌ناو بودجه‌ى سیادیدایه، وتیشى:" مانگانه حکومه‌تى عێراق حه‌وت تا هه‌شت تریلۆن دینارى بودجه‌ى فعلى ده‌مێنێت، ئه‌گه‌ر ته‌نها حه‌وت تریلۆن دینار بێت له‌سه‌دا 12.67ى ئه‌و بره که ده‌کاته نزیکه‌ى 850 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاته نانه‌وتییه‌کاندا".
هه‌رێم داواى 960 ملیار دینار ده‌کات
وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و وه‌فدى حکومه‌تى عێراق داوایان کردووه که به‌غدا 960 ملیار دیناریان بۆ ره‌وانه بکات که سێ مانگى کۆتایى ئه‌مساڵ که مانگانه 320 ملیار دینار بووه و پابه‌ندبونى خۆیان به یاساى کورتهێنانى دارایى(قه‌رز) دووپاتکردووه‌ته‌وه
یاساى کورتهێنانى دارایى که له‌مانگى رابردوودا له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندکرا و له‌برگه‌ى حه‌وته‌مدا باسى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات که پێویسته نه‌وت و داهاته‌کان ته‌سلیمى به‌غدا بکرێت و هیچ بره پاره‌یه‌ک به‌بێ ئه‌وانه نابێت ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکرێت.
هاوڵاتى، له سێ سه‌رچاوه‌ى جیاوازه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌ى پشتراستکرده‌وه له‌باره‌ى ئه‌و داوایه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که به‌غدا و به‌تایبه‌ت مسته‌فا کازمى به‌ڵێنى ته‌نها 320 ملیار دینارى داوه‌ته وه‌فدى هه‌رێم و به‌رهه‌م ساڵح داواى کردووه ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێم خه‌رج بکرێت، یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کان به‌هاوڵاتى وت:" ره‌نگه به‌غدا مل بدات بۆ ئه‌وه‌ى دوو 320 ملیار دینارى بنێرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه ماوه‌ته‌وه‌و وه‌فدى هه‌رێمیش له‌به‌غدا به‌شێکى زۆریان به‌تایبه‌ت قوباد تاڵه‌بانى ده‌مێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و پاره‌یه تا ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکرێت پێش گه‌رانه‌وه‌ى بۆ هه‌ولێر".
له‌لایه‌کى دیکه‌وه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم داوایان کردووه له‌به‌رانبه‌ر نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان پێویستیان به ترلیۆنێک و 100 ملیار دینار هه‌یه بۆ دابینکردنى موچه‌و پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان، وه‌فدى حکومه‌تى عێراق ته‌نها پێیان راگه‌یاندوون له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌سه‌دا 12.67 پشکى هه‌رێم ده‌بێت و له‌بودجه‌ى ته‌واوه‌تى(فعلى).
به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌کانى چڕ کردووه‌ته‌وه بۆ رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، به‌غداو هه‌ولێریش چاوه‌رێى سه‌رۆک کۆمار ده‌که‌ن که رۆڵ ببینێت بۆ ئه‌وه‌ى کێشه داراییه‌کان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر ببێت.
حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" چاوه‌روان بن ئینشائه‌ڵا رێککه‌وتن ده‌کرێت و هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌و رێککه‌وتنه به‌رده‌وامه".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌رهه‌م ساڵح رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌بووه بۆ یه‌کخستنى پرۆژه‌و پێشنیازه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا،" رێککه‌وتن ده‌کرێت و کۆتایى دێت و راده‌گه‌یه‌ندرێت".
له‌لایه‌کى دیکه‌وه وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کۆبونه‌وه‌کان ده‌رئه‌نجامى باشیان ده‌بێت و هه‌رێمى کوردستان جدییه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن و ته‌فاهوم و لێکتێگه‌یشتنى باش له‌نێوان وه‌فدى هه‌ردوولادا هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌رێکى کاتى تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى ساڵى 2021".
وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئیلتزامى ته‌واو به یاساى کورتهێنانى دارایى کردووه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا حکومه‌تى عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌کات.
هه‌رێم و کۆمپانیاى سۆمۆ له‌سه‌ر چى لێکتێگه‌شتوون
له‌کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق که دوێنێ یه‌کشه‌ممه ئه‌ندامدراوه "ته‌فاهوم و لێکتێگه‌شتنى ته‌واو هه‌بووه".
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، که له یه‌کێک ئه‌ندامانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى که‌وتووه ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ته‌فاهومى باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها وتیشى:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌شێکیان ده‌مێننه‌وه و به‌شێکیان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى کۆتایى".
سبه‌ینێ سێشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى ئه‌نجام ده‌درێت و بریاره پرۆژه بودجه‌ى 2021 دوا گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ده‌یانه‌وێت پێش ئه‌و واده‌یه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

