رێکخه‌رى هێزى حه‌شدى شه‌عبى کوردى له‌که‌رکوک بۆ هاوڵاتى: به‌رده‌وام ده‌بین و له‌م ناوچانه دروستده‌کەین

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
رێکخه‌رى هێزى حه‌شدى شه‌عبى کوردى له‌که‌رکوک ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه پێیان راگه‌یه‌ندراوه که دوو لیوا بۆ کورد دروستده‌که‌ین و هیچ کێشه‌یه‌ک له‌و پرسه‌دا نییه‌و ئه‌وانه به‌رگرى له‌ناوچه‌کانى خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌دهه‌م جومعه، رێکخه‌رى هێزى حه‌شدى شه‌عبى کوردى له‌که‌رکوک له‌لێدوانێکى تایبه‌تدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا (150) چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى کوردى پێکهێنراوه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌و به‌ڵێن دراوه دوو لیوا بۆ کورد پێکبهێندرێت له‌و ناوچانه‌دا".
ناوبراو وتیشى:" هه‌موو جلوبه‌رگێکى سه‌ربازیى و مه‌شق و راهێنان و موچه‌ى مانگانه‌یان حه‌شدى شه‌عبی دابینى ده‌کات و هه‌موو ئه‌و که‌سانه کوردن، ئه‌وه‌ش بۆ به‌رگرییه له‌ناوچه‌کانى خۆیان".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم دوێنێ یه‌کشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه که‌به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ڵێنیانداوه ئه‌و فه‌وجه (150) که‌سییه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌دهه‌م جومعه وتى:" تائێستا به‌فه‌رمى هیچ شتێک له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حه‌شده‌وه به‌ئێمه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و خه‌ریکى به‌دواداچوون ده‌بین".
دروستکردنى فه‌وجێکى سه‌ربازیى حه‌شدى شه‌عبى کوردى له‌که‌رکوک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان کاردانه‌وه‌ى به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که‌په‌یوه‌ندییان به‌سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى کردووه‌و پێیان راگه‌یاندوون که"ئاگادارى دروستبوونى هیچ هێزێکى له‌و شێوه‌یه نین له‌پارێزگاى که‌رکوک و له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌که‌یانه‌وه کارده‌کرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دووپاتیکردووه‌ته‌وه هیچ هێزێکى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى بۆ کوردستان له‌ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان دروستناکرێت و ئه‌وان ئاگادارى دروستبوونى هیچ هێزێکى له‌و شێوه‌یه نین له‌پارێزگاى که‌رکوک و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌که ده‌که‌ن، "ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێکیش هاوێژرابێت بۆ دروستکردنى ئه‌و جۆره هێزه، ئه‌وا له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌که‌یانه‌وه کارده‌کرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی".

