مه‌سرور بارزانى بۆ لایه‌نه سیاسییه‌کان: با به‌یه‌که‌وه به‌رگرى له ده‌ستکه‌وته‌کانمان بکه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له وتارێکدا له رێوڕه‌سمى به‌رزڕاگرتنى ئاڵا له رۆژى ئاڵاى کوردستان، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى له لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات به‌یه‌که‌وه له‌ژێر ئاڵاى کوردستان، به‌رگرى له ده‌ستکه‌وته‌کان بکه‌ن.
ده‌قى وته‌کانى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
رۆژى ئاڵا له ئێوه‌ى به‌ڕێز، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان پیرۆز بێت. ئه‌م ئاڵایه، ئاڵا و هێما و سیمبوولى خه‌بات و قوربانیدان و پێناسه‌ى نیشتمانیى گه‌له‌که‌مانه. ئه‌م ئاڵایه بووه‌ته دوابه‌رگى جه‌سته‌ى هه‌زاران شه‌هید.
ئه‌م ئاڵایه له‌کاتێکدا له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازى راده‌ستى سه‌رۆکى نه‌مرمان مسته‌فا بارزانى کرا، دواتر له‌سه‌ر لووتکه‌ى هه‌موو شاخه‌کانى کوردستان هه‌ڵکرا و به‌رز راگیرا. دواتر له‌ژێر رابه‌رایه‌تى و سه‌رۆکایه‌تیى سه‌رۆک بارزانى هه‌ر ئه‌و ئاڵایه له کۆشک و ته‌لار و پایته‌ختى وڵاتانى دنیا هه‌ڵکرا و رێزى لێ‌گیرا.
ئه‌م ئاڵایه، هێماى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیى هه‌موومانه، هێماى پێکه‌وه‌ژیانى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى هه‌موو خه‌ڵکى کوردستانه، ئه‌م ئاڵایه بووه‌ته هێمایه‌ک بۆ پێناسه‌کردنى پێکه‌وه‌ژیانى گه‌لان له کوردستان و هێمایه‌ک بۆ هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه‌ى په‌نایان هیناوه‌ته به‌ر کوردستان، چونکه کوردستان به خاکى پێکه‌وه‌ژیان و و ئاشتى و ئازادى ناسراوه.
له‌سه‌ر هه‌موومان ئه‌رک و پێویسته ئه‌م ئاڵایه به‌رز رابگرین و نه‌هێڵین به هیچ شێوه‌یه‌ک شکۆى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیمان به هیچ شێوه‌یه‌ک بشکێ. داوام له نه‌وه‌ى داهاتوو و گه‌نجانى ئێمه ئه‌وه‌یه: بزانن له‌پێناو ئه‌و ئاڵایه و شکۆى نه‌ته‌وه‌ییمان چ قوربانییه‌ک دراوه. شکۆى نه‌ته‌وه‌ییمان شتێکه نه به پاره ده‌کڕدرێت و نه ده‌فرۆشرێت، شکۆیه‌که به خوێنى هه‌زاران شه‌هید هاتووه‌ته دی.
من لێره‌وه ده‌ستخۆشى له هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مان ده‌که‌م و ده‌ستى دایکى هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه ماچ ده‌که‌م، که له‌پێناو به‌رزڕاگرتنى ئه‌م ئاڵایه خه‌باتێکى بێ‌وچانیان کردووه و قوربانیى زۆرتان داوه. شانازى به بوونى خۆمان ده‌که‌ین که له‌ژێر سایه‌ى ئه‌م ئاڵایه بتوانین به‌رده‌وام بین له خزمه‌تکردنى گه‌ل و نیشتمانمان.
داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و له هه‌موو بیروبۆچوونه جیاوازه‌کان له کوردستان ده‌که‌م له ژێر سایه‌ى ئه‌م ئاڵایه‌دا به‌یه‌که‌وه به‌رگرى له ده‌ستکه‌وته‌کانمان بکه‌ین و خه‌بات بکه‌ین بۆ به‌دیهێنانى بژێویى ژیانێکى باشتر و به‌خته‌وه‌رتر بۆ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانى له کوردستاندا ده‌ژین.
سوپاسى خۆڕاگریتان ده‌که‌م و ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌م، ئیشه‌ڵڵا هه‌ر سه‌رکه‌وتوو و سه‌لامت بن و ئاڵاى کوردستانیش هه‌ر به‌رز و شه‌کاوه بێت.

