وه‌زیرى پێشمه‌رگه رونکردنه‌وه له‌سه‌ر گرژییه سه‌ربازیه‌کانى نێوان پارتى و په‌که‌که ده‌دات
شۆرش ئیسماعیل: یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه پێویستى به‌رێککه‌وتنى سیاسى له ئاستى باڵادا هه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"په‌یامى خۆمان گه‌یاندوه و هیوادارن گرژیه‌کان کۆتایى پێبێت و هێرش و په‌لاماره‌کان ده‌ستپێنه‌که‌نه‌وه و ده‌رس و په‌ند له رابردو وه‌ربگرین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى کانونى یه‌که‌مى 2020، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"په‌یامى خۆمان گه‌یاندوه و له‌شوێنى خۆشى قسه‌کراوه، هیوادارین گرژیه‌کان کۆتایى پێبێت، ئومێدیش ده‌که‌م هێرش و په‌لاماره‌کان ده‌ست پێ نه‌که‌نه‌وه، هیوادارین ده‌رس و په‌ند له رابردو وه‌ربگرین، ئه‌م روداوانه‌ش خزمه‌تى هیچ که‌سێک و ته‌نانه‌ت کوردستانیش ناکات، بۆیه ده‌بێ هه‌موان پشو درێژبین بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، پرۆسه‌ى چاکسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م جومگه‌کان هه‌نگاوى باشى ناوه و هه‌نگاوه‌کان به‌رده‌وامن، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش پێویستى به رێککه‌وتنى سیاسى له‌سه‌ر ئاستى باڵا هه‌یه.
وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "ده‌ستکراوه به یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تاش یه‌که‌ى ژمێریارى یه‌کخراوه‌ته‌وه، هه‌نگاوه‌کانیش به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوه، به‌ڵام پێویستى به رێکه‌وتنى سیاسى له‌سه‌ر ئاستى باڵا هه‌یه تاوه‌کو هه‌نگاوى زیاتر له پڕۆسه‌ى چاکسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بچێته پێشه‌وه".

