هاوڵاتى مه‌رجه‌کانى به‌غدا بۆ دیارکردنى پشکى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 بڵاوده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى عێراق بۆ پرۆژه بودجه‌ى ساڵى 2021 پشکى هه‌رێمى کوردستانى دیارى کردووه و چه‌ند مه‌رجێکى دیارى کردووه که ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو و داهاتى نانه‌وتى تێدایه که ته‌سلیمى به‌غدا بکرێت.
دیاریکردنى پشکى هه‌ریمى کوردستان له پرۆژه بودجه‌ى 2021 به‌م شێوه‌یه‌یه:
به‌شى سێیه‌م
حوکمه گشتییه‌کان و کۆتایى
مادده‌ى 10
یه‌که‌م: پشکى هه‌رێمى کوردستان له کۆى گشتى خه‌رجى فعلى دیاریده‌کرێت له خشته‌ى دال/ خه‌رجى حاکیمه هاوپێچى یاساکه هه‌یه، به‌پێى ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌ر پارێزگایه‌ک، وه‌زاره‌تى دارایى خه‌رجى ده‌کات به ره‌زامه‌ندى سه‌رۆکوه‌زیران.
دووه‌م: دیاریکردنى پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆى گشتى خه‌رجى فعلى (خه‌رجى به‌کاربردن و خه‌رجى پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان) به‌پێى ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌ر پارێزگایه‌ک دواى لێده‌رکردنى خه‌رجى سیادی.
مادده‌ى 11
یه‌که‌م: شایسته‌کان له‌نێوان حکومه‌تى فیدراڵى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ساڵانى 2004 بۆ 2020 یه‌کلایى ده‌کرێنه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى دیوانى چاودێرى دارایى فیدراڵى به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم وردبینى ده‌که‌ن، شایسته‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵانى رابردوو هه‌ژمار ده‌که‌ن، ژمێره‌ى کۆتایى ده‌رده‌که‌وێت که له‌لایه‌ن دیوانى چادێرى دارایى په‌سند ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ره‌چاوکردنى حوکمى مادده‌کانى (24- دووه‌م- ب) له یاساى به‌ڕێوه‌بردنى دارایى ژماره 6ى ساڵى 2019.
دووه‌م:
ا: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستکردنى تێکڕا 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو رۆژانه له نه‌وتى خاوى به‌رهه‌مهاتووى کێڵگه‌کانى و فرۆشتنى له رێگه‌ى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وت، پێویسته داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ته‌نیا راده‌ستى گه‌نجینه‌ى گشتى ده‌وڵه‌ت بکرێت.
ب: هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به خه‌رجکردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ساڵى 2021 له‌و پاره‌یه‌ى له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم بۆ ساڵى 2021 بۆى دیاریده‌کرێت و هه‌ژمارکردنى قه‌ره‌بووى فه‌رمانبه‌ران.
ج: ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند نه‌بێت داهاتى فیدراڵى راده‌ستى گه‌نجینه‌ى فیدراڵى یاخود حوکمه‌کانى بڕگه‌ى ئه‌لف-ى ئه‌و به‌نده جێبه‌جێ نه‌کات، ئه‌وا وه‌زاره‌تى دارایى فیدراڵى حوکمى مادده‌ى (27- پێنجه‌م) جێبه‌جێ ده‌کات له یاساى به‌ڕێوه‌بردنى دارایى ژماره 6ى ساڵى 2019، پشکى دیاریکراوى لێده‌بڕێت به‌پێى به‌نده‌کانى یه‌که‌م و دووه‌م (ئه‌لف) له‌و ماده‌یه و دواتر حیسابه‌که یه‌کلایى ده‌که‌نه‌وه.
سێیه‌م:
ا: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داتاکانى قه‌رز و پابه‌ندبوونه داراییه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى لایه‌تى به‌هۆى کورتهێنانه‌وه له بودجه‌ى ساڵانى 2014-2019 پێشکێشى وه‌زاره‌تى دارایى فیدراڵى ده‌کات له‌ماوه‌یه‌ک که 30 رۆژ زیاتر نه‌بێت له رێکه‌وتى ده‌رچوونى ئه‌و یاسایه.
ب- پێداچوونه‌وه به داتاى ئاماژه بۆ کراو ده‌کرێت که له بڕگه‌ى (1)ى سه‌ره‌وه، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا به هاوکارى له‌گه‌ڵ دیوانى چاودێرى دارایى فیدراڵى و دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێمى کوردستان و له‌ماوه‌یه‌ک که 90 رۆژ له رێکه‌وتنى ده‌رچوونى ئه‌و یاسا تێپه‌ڕنه‌کات.
ج- له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى فیدراڵى و له‌ژێر رۆشنایى ئه‌نجامى پێداچوونه‌وه‌ى ئاماژه بۆ کراو له‌سه‌ره‌وه ئه‌و قه‌رز و پابه‌ندبوونه داراییانه به‌شێوه‌ى قۆناخ به قۆناخى ساڵانه یه‌کلایى ده‌کرێنه‌وه.
چواره‌م:
پابه‌ندبوونى حکومه‌تى عێراقى به پێدانى خه‌رجى گواستنه‌وه‌ى به نزیکه‌ى 350 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه له نه‌وتى خاوى هه‌نارده‌کراو له رێگه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌نارده‌کراو 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له نه‌وتى هه‌رێم و 100 هه‌زار به‌رمیل له چوارچێوه‌ى پشکى بودجه‌ى هه‌رێم به حیسابکردنى پێویستى خزمه‌تگوزاریى ساڵى 2020 دواى ئه‌وه‌ى وردبینى ده‌کرێت له تێچووى ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ کراوه له‌لایه‌ن کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى فیدراڵی.
پێنجه‌م:
وه‌زاره‌تى دارایى له سه‌ره‌تاى 2021 ده‌ستده‌کات به دابه‌زینى قیستى قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان له‌و قه‌رزانه‌ى ده‌یدرێتێ له‌لایه‌ن بانکى بازرگانى عێراق، به‌پێى خشته‌ى قه‌رز بۆ ماوه‌ى 10ساڵ که له سه‌ره‌تاى ساڵى 2021 ده‌ستپێده‌کات.

