به‌رهه‌م ساڵح و قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فراکسیۆنه کوردییه‌کان کۆبونه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراقى کردووه و تێیدا، جه‌ختکراوه‌ته‌وه له چاره‌سه‌رکردنى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نوسینگه‌ى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، که ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح پێشوازى له قوباد تاڵه‌بانى و به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆکى فراکسیۆنه کوردییه‌کان کردووه و پێکه‌وه کۆبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا، به‌گرنگییه‌وه جه‌ختکراوه‌ته‌وه، له گه‌یشتن به رێگاچاره‌ى گونجاو و بنه‌ڕه‌تى بۆ کۆتاییھێنان به کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌ردوو حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان و فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور و یاسا و پاراستنى بژێوى ژیانى موچه‌خۆران و ھاوڵاتیانى ھه‌رێمى کوردستان وه‌ک سه‌رجه‌م ھاوڵاتیانى دیکه‌ى عێراق بێ جیاوازی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمار رایگه‌یاندووه، "له گرنگى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى و گشتگیر بۆ کێشه‌کانى خه‌ڵک و کۆتاییھێنان به قه‌یرانى موچه‌ى موچه‌خۆرانى ھه‌رێمى کوردستان و دابینکردنى شایسته داراییه‌کان به‌پێى ده‌ستوور بۆ ھه‌موو پێکھاته و ناوچه‌کان دوور له ململانێى سیاسى و کێشمه‌کێشه‌کان".
ماوه‌ى هه‌شت رۆژه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدان و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى فیدڕاڵى و سیاسى عێراقدا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمى هیچ رێککه‌وتنێک واژۆ نه‌کراوه.

