بانکى ناوه‌ندی عێراق: هاوسه‌نگى نێوان دۆلار‌و دینار ده‌پارێزین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئاماده‌کاریه‌کانیان ده‌ستپێکردوه بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى له‌نێوان به‌هاى دۆلار و دینارى عێراقى.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى په‌رله‌مانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى قه‌یرانى ئابورى و به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دراوه بیانیه‌کان و کاریگه‌رى له‌سه‌ر بارودۆخى بازاڕى عێراق، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى دارایى میواندارى غالب موخیف پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى کرد.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌سه‌ر ڕێگاکانى رێگریکردن له به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى و کاریگه‌ریه‌کانى له‌سه‌ر هاوڵاتیان کرده‌وه، به‌تایبه‌ت چینه هه‌ژار و ماندووه‌کان.
هاوکات، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، داواى له‌حکومه‌ت کرد چاکسازى خێرا ئه‌نجامبدات بۆ پاراستنى هاوڵاتیانى هه‌ژار و دابینکردنى خۆشگوزه‌رانى کۆمه‌ڵایه‌تى و کرێکارانى که‌رتى تایبه‌ت، ئه‌ویش له پێناو چاره‌سه‌رکردنى هه‌ڵئاوسان و دابینکردنى خۆراکى بنه‌ڕه‌تى له‌ڕێگه‌ى کارتى به‌شه خۆراکى مانگانه‌وه.
له‌لاى خۆیه‌وه، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر هۆکاره‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى خسته‌ڕو، راشیگه‌یاند، ئاماده‌کارى ده‌که‌ن، بۆئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى پاکێجێکه‌وه، هاوسه‌نگى له‌نێوان به‌هاى دراوه‌کان له ساڵى 2021 رابگرن، ئه‌ویش به ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى سێ ترلیۆن دینارى به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیکردنى هاوڵاتیانى که‌م ده‌رامه‌ت دو هێنده‌کردنى دۆلار بۆ بازاڕه‌کان ده‌بێت.

