هه‌په‌گه: له‌هه‌فتانین شه‌ش سه‌ربازى تورکیا کوژران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، له‌سه‌ر چالاکیى هێزه‌کانى له هه‌فتانین ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه که شه‌ش سه‌ربازى تورکیایان کردووه‌ته ئامانج.
ده‌قى راه‌یه‌ندراوى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه):
هێزه‌کانمان له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرانه‌ى جه‌نگى هه‌فتانیان، ڕۆژى ١٥ى ئه‌م مانگه کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ١٢:٢٠ خوله‌کى نیوه‌ڕۆ، له مه‌یدانى به‌کتۆریا له هه‌رێمى هه‌فتانین له‌سه‌ر گردى کۆردینه، له دوو قوڵه‌وه دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک چالاکییه ئه‌نجامدا.
له قوڵێکه‌وه مۆڵگه‌یه‌کى دوژمن که چوار داگیرکه‌رى تێدا بوو، کرایه ئامانج، که له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانى ناویدا ڕووخێندرا، کاتێک مۆڵگه‌ى A4 ویستى ده‌ستێوه‌ردانى چالاکییه‌که بکات، له قوڵى دووه‌مه‌وه لێدرا و ئه‌وه‌ش به دوو داگیرکه‌رى ناویه‌وه ڕووخێندرا، هه‌روه‌ها گورز له مۆڵگه‌یه‌کى دیکه‌ش له‌سه‌ر گرده‌که وه‌شێندرا، به‌ڵام دیار نییه چه‌ند داگیرکه‌ر تێدا کوژران و بریندرابوون.
له‌م چالاکییه‌دا چه‌کێکى A4 و دوو مۆڵگه له‌ناوبران، گورز له مۆڵگه‌یه‌ک وه‌شێندرا و ئه‌وه‌ى ڕوون بووه‌ته‌وه، شه‌ش داگیرکه‌ر سزادراون.

