ده‌زگاى لوتکه: له‌مساڵدا 34 هه‌زار په‌نابه‌رى هه‌رێم داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له‌ئه‌وروپا کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 34 هه‌زار هاوڵاتى داواى مافى په‌نابه‌رییان له‌وڵاتانى ده‌ره‌وه کردووه و 35 هاوڵاتیش له‌ڕێگه‌ى ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئارى جه‌لال سه‌رۆکى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى په‌نابه‌ران له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌مساڵ زیاتر له 34 هه‌زار هاووڵاتى هه‌رێمى کوردستان داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له وڵاتانى ئه‌وروپى کردووه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا 35 هاوڵاتى هه‌رێم له‌ڕێگاى چوون بۆ ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وان توانیویانه ته‌رمى 18 هاوڵاتى بدۆزنه‌وه و ته‌رمى 16 که‌سیشیان ڕاده‌ستى که‌سوکاره‌کانیان کردۆته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
