سێ که‌س به‌ته‌قینه‌وه‌ى پاڵاوگه‌یه‌ک له‌هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خه‌زانێکى پاڵاوگه‌ى که‌وه‌رگۆسک ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه سێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌کێکیش برینداره.
ئه‌مڕۆ 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، کالتژمێر 10 خه‌زانێکى پاڵاوگه‌ى که‌ورگۆسک ته‌قیوه‌ته‌وه به‌هۆى کارکردن تێیدا.
سه‌رکه‌وت کاڕه‌ش وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند:"خه‌زانێکى پاڵاوتگه‌ى که‌وه‌رگۆسک ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه سێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌کێکیش برینداره."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌و سێ که‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌شى برینداره کارمه‌ندى پاڵاوتگه‌که‌ن و تائێستا هۆکارى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌که نه‌زانراوه، به‌ڵام توانیویانه ئاگره‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار