نێچیرڤان بارزانی: داهاتوویه‌کى گه‌ش چاوه‌ڕوانمانه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و ته‌واوی جیهان ده‌کات و ده‌ڵێت:"هه‌موو پێکه‌وه ئه‌م دۆخه سه‌خته و په‌تا و قه‌یرانه‌کانیش تێده‌په‌ڕێنین و داهاتوویه‌کی باشتر چاوه‌ڕێمانه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی کانوونی یه‌که‌می 2020، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا، یادی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له خوشک و برایانی مه‌سیحی له هه‌رێمی کوردستان، عیراق و ته‌واوی جیهان پیرۆز ده‌کات، جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازێت هیواده‌خوازێت ئه‌م جه‌ژنه ته‌بایی، ئاشته‌وایی، لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردنی زیاتر له عیراق، ناوچه‌که و جیهان، بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیکردۆته‌وه،که ئه‌مساڵ له هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌موو جیهان به‌هۆی په‌تای کۆڤید_19ـه‌وه، ڕێوڕه‌سمی گه‌وره‌ی جه‌ژن ئه‌نجام نادرێ، به‌ڵام بێگومان یادی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح به شکۆدارییه‌وه له دڵی هه‌موواندا ده‌کرێته‌وه و به‌رز ڕاده‌گیرێت، هیواداریشه یاد و جه‌ژنه‌کانی داهاتوو له که‌ش و دۆخی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى ده‌شڵێت هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه به لانه‌ی ته‌بایی و فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێکهاته‌کانی به ماڵ و نیشتمانی خوشک و برایانی مه‌سیحیش ده‌مێنێته‌وه، هه‌موومان پێکه‌وه به ته‌بایی، یه‌کڕیزی، خۆڕاگری و قوربانیدان، ڕۆژگاری سه‌خت و کێشه و قه‌یرانی زۆرمان به‌ڕێکردووه، به هه‌مان شێوه "ئه‌م دۆخه سه‌خته و په‌تا و قه‌یرانه‌کانیش تێده‌په‌ڕێنین و داهاتوویه‌کی باشتر چاوه‌ڕێمانه".
