تورکیا میلیشیا ئیسلامیه‌کانى ره‌وانه‌ى هه‌فتانین ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تورکیا، له پلانیدایه میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى سوریا که له‌به‌ره‌ى نوسره‌و حیزبى ئیسلامى تورکستان‌و پاشماوه‌کانى داعش له‌لیبیاو قه‌ره‌باغى ئه‌رمینیاوه، ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى هه‌فتانین له‌هه‌رێمى کوردستان بکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هاوارنیوز تورکیا له پلانیدایه چه‌کدارانى به‌ره‌ى نوسره، حیزبى ئیسلامى تورکستان له پاش لیبیا و ئه‌رته‌ساغى ئه‌رمه‌نیا ئه‌مجاره‌یان بۆ هێرش له‌سه‌ر باشورى کوردستان به‌کاریان بێنێت و ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى هه‌فتانین و چه‌ند شوێنێکى دیکه‌ى بکات له باشورى کوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه ئه‌و میلیشیایانه که له تورکستان به ڕه‌گه‌ز ئۆیگوور، چیچان ، ئۆزبه‌ک، تاجیک و خه‌ڵکى ئاسیاى ناویینن پێکهاتوون.
هاوکات ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو ده‌وڵه‌تى تورکیا له پلانیدایه به‌قووڵایى 8 تا 14 کیلۆمه‌تر له ناو خاکى باشورى کوردستان، هه‌رێمێک به ناوى “هه‌رێمى ئارام” دروست بکات و له پاش کۆتایى هاتنى ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌سه‌ر ئیدلب، ده‌ست به گواستنه‌وه‌ى میلیشیاکانى بکات بۆ ئه‌م هه‌رێمه دروست کراوه.
ئه‌وه‌ش پشتڕاست کراه‌وته‌وه که تورکیا له پلانیدایه، ئه‌گه‌ر کاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رامبه‌ر به داگیرکردنى باشورى کوردستان ڕوو بدات ئه‌وا جێگرکردنى ئه‌و میلیشیایانه له‌و هه‌رێمه بکاته پاساو بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به داگیرکارییه‌کانی.
