مه‌لابه‌ختیار: چیتر پینه‌وپه‌ڕۆى حکومه‌ت له‌لاى خه‌ڵکى ناخوات
"29ساڵ دزو گه‌نده‌ڵ سزا نه‌درێت ئه‌وا هه‌ر ده‌دزێت و دۆخه‌که‌ش به‌وشێوه‌یه‌ى ئێستا داده‌ڕوخێ"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" کێشه‌ى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه، حکومه‌ت تواناى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نه‌ماوه و چیتر پینه‌وپه‌ڕۆى حکومه‌ت له‌لاى خه‌ڵکى ناخوات".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ کادیرانى حزبه‌که‌ى رایگه‌یاند:" لێپرسراوه‌کان که‌م بدزن، ئه‌وا خه‌ڵک تێر ده‌خوات! شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتم: فه‌رده دۆلارى ژێر زه‌مینه‌کانتان ده‌ربهێنن، موچه‌ى خه‌ڵکه‌که بده‌ن و هه‌موو ئه‌و قسانه‌شم له‌کۆڕو کۆبوونه‌وه‌کاندا کردووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که:" ته‌نانه‌ت له‌نوێترین وتارمدا ده‌ڵێم: (29) ساڵه ئه‌م حکومه‌ته هه‌یه، (29) ساڵه گه‌نده‌ڵى و دزیش هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ساڵێک یه‌ک که‌س سزا بدرایه، ئه‌وا ده‌یکرده (29) دزو گه‌نده‌ڵ! به‌ڵام هیچ که‌سێک سزا نه‌دراوه، بۆیه (29) ساڵ دزو گه‌نده‌ڵ سزا نه‌درێت، ئه‌وا هه‌ر ده‌دزێت و دۆخه‌که‌ش به‌وشێوه‌یه‌ى ئێستا داده‌ڕوخێ که داڕوخاوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى خسته‌روو ئایا له‌پاڵ ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى له‌دواى راپه‌ڕین به‌ده‌ستهاتوون، یه‌کێتى و پارتى ده‌یانتوانى ده‌ستکه‌وتى زۆر زیاتریش به‌ده‌ستبهێنن؟ "به‌ڵێ بێگومان، به‌ڵام به‌مه‌رجێک دزى و گه‌نده‌ڵى نه‌کرایه، ئه‌وا ئێستا به ده‌یان قات به‌رامبه‌رى ئێستا گه‌شه‌مان کردبوو!.".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سه‌ره‌نجامى ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک تاڕاده‌یه‌کى زۆر متمانه‌ى به‌حکومه‌ت نه‌ماوه، کێشه‌ى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه، "حکومه‌ت تواناى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نه‌ماوه!چیتر پینه‌وپه‌ڕۆ له‌لاى خه‌ڵکى ناخوات، چونکه خه‌ڵکى چه‌ندى له‌گیرفاندایه، ئه‌وه به‌حکومه‌ت ده‌زانێت و سفره‌که‌شى له‌حکومه‌ت به‌گرنگتر ده‌زانێت".
هاوکات له‌به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا مه‌لا به‌ختیار باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پیلانه‌ى له‌سه‌ر کوردستان هه‌یه، له‌سه‌ر فیدراڵیه‌ت و له‌سه‌ر ماده‌ى (140) هه‌یه، بۆیه خوێندنه‌وه‌ى وایه، دواى ئه‌وه‌ى ماده‌ى (140) ناهێڵدرێت و ده‌ستور هه‌موار ده‌کرێت، به زه‌ختى ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمایه‌تى ده‌یانه‌وێ له‌قاڵبمان بده‌ن، ئه‌و قاڵبدانه‌ش له‌هێزى پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستپێده‌کات! ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر:" هه‌ر ئه‌مه حاڵى هێزه کوردستانییه‌کان، حاڵى حکومه‌ت، حاڵى ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵک و کێشه‌کان و موچه بێت! به‌ڵام ئه‌گه‌ر کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر کرد، هێزه سیاسییه‌کان ستراتیجێکى تازه‌ى یه‌کگرتویان هه‌بێت، به‌رامبه‌ر به‌حکومه‌ته‌کان سیاسه‌تێکى ئه‌قڵانى و یاسایمان هه‌بێ، به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌که‌مان نه‌رمتربین و چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیش بکه‌ین، نه‌ک خه‌ڵک خۆپیشاندان بکات و بیانکوژین".
