کێشه ده‌که‌وێته نێوان فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى و کۆمپانیاى فڵاى ئه‌ربیل

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، کۆمپانیاى فڵاى ئه‌ربیل، به "بیانویه‌کى ناڕاست" هه‌ڵساون به گۆڕینى گه‌شتێکیان له "میونشن-سلێمانی" بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر که ئه‌وه‌ش "ره‌فتارێکى نابه‌جێ"یه‌و جگه له‌وه‌ى ده‌چێته خانه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌شتیاران، پابه‌ندنه‌بونیشه به رێنماییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه.
فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانی، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه،24ى کانونى یه‌که‌مى 2020 له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ 24/12/2020 به‌پێى خشته‌ى گه‌شته‌کان وا بڕیاربو کۆمپانیاى فڵاى ئه‌ربیل گه‌شتى نێوان (میونشن-سلێمانى) ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه به بڕیارێکى نادروست و بیانویه‌کى ناڕاست که گوایه فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى به‌بێ ئه‌نجامدانى پشکنینى (PCR)ى پێشوه‌خته ناهێڵێت هیچ گه‌شتیارێک داغڵى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى بێت، کۆمپانیاى فڵاى ئه‌ربیل هه‌ڵساون به پڕکردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه‌یه‌ک به سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه به‌مه‌به‌ستى ڕه‌زامه‌ندبونیان به گۆڕینى ئاڕاسته‌ى گه‌شته‌که‌یان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر."
هه‌روه‌ها فرۆکه‌خانه‌ى سلێمانى راشیگه‌یاند:"ئه‌م ڕه‌فتاره نابه‌جێیه‌ى کۆمپانیاى ناوبراو جگه له‌وه‌ى ده‌چێته خانه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌شتیاران، له‌هه‌مانکاتدا پابه‌ندنه‌بونه به ڕێنماییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایه که له‌لایه‌ن فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه وه‌ک یه‌ک جێ به‌جێده‌کرێت."
هاوکات ئاماژه به‌وه‌کراوه که"ده‌مانه‌وێت به‌گه‌شتیارانى به‌ڕێزى ئه‌و گه‌شته‌ى نێوان (موینشن-سلێمانى)و هه‌ر گه‌شتیارێکى تر که ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه ئه‌و هێڵه‌وه بگاته‌وه فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ڕابگه‌یه‌نین وێڕاى به‌درۆخستنه‌وه‌ى ئه‌و بیانو و هه‌واڵه ناڕاسته‌ى کۆمپانیاى ناوبراو، فڕۆکه‌خانه‌مان به‌ڕێزان وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ و گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرمان له‌م کاره نابه‌جێیه‌ى کۆمپانیاى فلاى ئه‌ربیل ئاگادارکردۆته‌وه و چاوه‌ڕوانى لێپرسینه‌وه‌ین له‌و کۆمپانیایه له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى ناو و ناوبانگى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و مافى گه‌شتیاران."
