ئه‌مشه‌و ده‌روازه‌کانى باشماخ و حاجى ئۆمه‌ران به‌رووى گه‌شتیاراندا داده‌خرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌ردوو ده‌روازه‌ى باشماخ و حاجى ئۆمه‌ران رایانگه‌یاند، به‌پێى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌ئه‌مشه‌وه‌وه به‌رووى گه‌شتیاران داده‌خرێن و چوون و هاتنى هاوڵاتیان له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئێران‌دا قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، هه‌ردوو ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران و باشماخ له‌دوو راگه‌یه‌نراوى جیاوازدا ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه که به پێى رێنماییه‌کانى به‌یانى ژماره ( 57 ) ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان و رێگریکردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئاگادارى هه‌موو هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌که‌نه‌وه که له ئه‌مشه‌و کاتژمێر (12) رێکه‌وتى (25/12/2020 ) ده‌روازه‌کان به رووى گه‌شتیاران داده‌خرێن و چوونى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بۆ وڵاتى ئێران و هاتنى هاووڵاتیانى ئێرانى بۆ هه‌رێمى کوردستان قه‌ده‌غه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکرداوه‌ته‌وه که ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى هه‌رێمى کوردستان که له ئێران ماونه‌ته‌وه و پاشان ده‌گه‌رێنه‌وه له کاتژمێر ( 8 ) به‌یانى تا ( 6 ) ى ئێواره ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه و به پێى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ماوه‌ى ( 14 ) رۆژ له سه‌ر خه‌رجییه‌کانى خۆیان که‌ره‌نتین ده‌کرێن.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ى پشوه‌کانى سه‌رى ساڵ هیچ بۆنه و ئاهه‌نگێک له شوێنه گشتییه‌کان، هۆتێل و کافتریان رێکناخرێت و سه‌رپێچیکاران سزاى دارایى و روبه‌ڕوى داخستن ده‌بنه‌وه.
هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که رێکاره‌کانى پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و به‌ستنى ده‌مامک له‌شوێنه گشتییه‌کان چڕترده‌کرێته‌وه.
