عومه‌ر سه‌ید عه‌لى و محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود داواى یه‌کریزى له‌لایه‌نه‌کان ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌دیدارێکدا جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه و داواى یه‌کڕیزیشیان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان کرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى 2020، راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له دیدارێکى دۆستانه‌دا، پێشوازى له عومه‌ر سه‌ید عه‌لى کرد له گوندى گوڵه‌خانه، له دیدارێکدا ڕه‌وشى سیاسى کوردستان و عێراق و دواین پێشهاته سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که تاوتوێکرا.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود باسى له بارودۆخى ئێستاى هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌که و دۆخى ئابورى ئێستاى هه‌رێم و قه‌یرانى دارایى و بژێوى هاوڵاتیان کرد، هه‌روه‌ها کێشه‌کانى به‌غدا و مه‌سه‌له‌ى نه‌وت که مه‌سه‌له‌یه‌کى حه‌یاتیه بۆ کورد به‌شێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که بوو.
هاوکات به‌پێویستى داده‌نێن له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ته‌واوى لایه‌نه‌کان به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌ل بخه‌نه سه‌روى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى حزبى و یه‌کڕیزى نێو ماڵى کورد بپارێزن.
پاشان محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزى و یه‌کگرتویى نێوان لایه‌نه‌کاندان بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان، پێویسته له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ته‌واوى لایه‌نه‌کان به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌له‌که‌مان بخه‌نه سه‌روى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى حزبى و یه‌کڕیزى نێو ماڵى کورد بپارێزن.
له به‌رامبه‌ردا، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزى و یه‌کگرتوى نێوان لایه‌نه‌کاندان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان، پاشان باسکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردولا ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى باسه‌که بو.
