به‌شیر حه‌داد: گۆشتى ڕانى خۆمان بخۆین له منه‌تى به‌غدا باشتره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پشکى پارتى ڕایگه‌یاند" هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕ‌ازى بن به‌و چاکسازى و پاکسازییه و هه‌رلایه‌نێکیش با که‌مێک قوربانى له‌وباره‌یه‌وه بدات و داهاتى هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت"، ده‌شڵێت:"گۆشتى ڕانى خۆمان بخۆین له منه‌تى به‌غدا باشتره".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌شیر حه‌داد، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له میانى وتارى هه‌ینى له مزگه‌وتێکى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕ‌ازى بن به‌و چاکسازى و پاکسازییه و هه‌رلایه‌نێکیش با که‌مێک قوربانى له‌وباره‌یه‌وه بدات و داهاتى هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و منه‌تمان به به‌غدا نه‌مێنێ و خۆمان خۆمان بژێنین، چونکه ئه‌مڕۆش نه‌بێت به‌غدا هه‌ر وامان لێده‌کات بۆیه پێویسته به‌رنامه‌یه‌کى ته‌واو بۆ خۆبژێوى دابنێین."
له‌و وتاره‌یدا له‌و مزگه‌وته به‌شیر حه‌داد وتوویه‌تى "ئه‌گه‌ر چاکسازى ته‌واو و پاکسازى ته‌واو له هه‌رێمى کوردستان بکرێت پێویستمان به منه‌تى به‌غدا نابێت، پێویستمان به‌وه نابێت که له به‌غدا بپارێینه‌وه و ده‌ست پان بکه‌ینه‌وه که مافى خۆمانه‌و هه‌قى خۆشمانه‌و مه‌جبوره به‌غدا بیدات، مانگێک ده‌یدات دوو مانگ بیانوو ده‌دۆزێته‌وه، بۆیه گۆشتى ڕانى خۆمان بخۆین له منه‌تى به‌غدا باشتره".
بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو به فه‌رمى پڕۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌گاته په‌رله‌مان و راسته‌وخۆ لیژنه‌ى دارایى راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر ئاماده ده‌کات و پشکى کوردیش یه‌کێک ده‌بێت له پرسه گه‌رم و جێ ناکۆکه‌کانى نێوان فراکسیۆنه جیاوازه‌کان.
