گه‌نجێکى 15 ساڵ به گه‌ڵابه‌یه‌که‌وه ده‌که‌وێته ناو زێى بچوک

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئاشکراى ده‌کات که گه‌نجێکى 15 ساڵ به گه‌ڵابه‌یه‌که‌وه ده‌که‌وێته ناو زێى بچوک و ده‌خنکێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند که به‌یانى ئه‌مڕۆ کاتژمێر 8:15 خوله‌ک ته‌رمى مێردمنداڵێک به‌ناوى ( ئـ . ک . ر ) ته‌مه‌ن 15 ساڵان، پیشه‌ى خوێندکار، دانیشتووى قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى قه‌ڵادزێ، پاش توێکارى بۆ لاشه‌که‌ى و گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایى به‌ڕێکرا بۆ په‌یمانگاى پزیشکى دادوه‌رى سلێمانی.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" باوکى ئه‌و مێردمنداڵه له گوندى بنه‌وشان سه‌ر به قه‌ڵادزێ غه‌ساله‌ى هه‌یه، کوڕه‌که‌ى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر (گه‌ڵابه)ى لێخوڕیووه و به‌گه‌ڵابه‌که‌وه که‌وتۆته ناو زێى بچوک و خنکاووه، دۆسیه‌ى لێکۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌که ڕێکخراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
