تۆڕى دادپه‌روه‌رى: به‌ندینخانه‌کان حه‌وت هێنده‌ى تواناى خۆيان زیندانیان تێدایه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان له عێراق رایگه‌یاند، 73%ى گرتوخانه‌کان قه‌ره‌باڵغیه‌کیان تیادایه، که له هه‌ندێک شوێن ده‌گاته حه‌وت هێنده‌ى تواناى خۆى و 90%ى ئه‌و شوێنانه‌ى که بۆ چاکسازى یان به‌ندینخانه به‌کاردێت له بنه‌ڕه‌تدا بۆ زیندان دروستنه‌کراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، شوان سابر، سه‌رۆکى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان له عێراق له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ سه‌ردانى 30 گرتوخانه و چاکسازیه‌کان کراوه، له 100%ى سه‌رجه‌م زیندانیان که سه‌ردانیان کردوون زانیاریان هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌واوى رێنماییه‌کانى ناو چاکسازیه‌کان، ئه‌وه‌ش هاریکاره بۆ ئه‌وه‌ى که‌مترین سه‌رپێچى و تاوان تیایدا روبدات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له سه‌رجه‌م زیندانه‌کان کارى گران به زیندانیان ناکه‌ن، "له 100%ى ئه‌و زیندانیانه‌ى که ئافره‌تى تیایدا داده‌نرێت چ به راگیرا‌و و چ به حوکمدراو له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سه‌رۆکى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان له عێراق جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که چه‌ندین ساڵه راپۆرت له‌باره‌ى قه‌ره‌باڵغى گرتوخانه و چاکسازیه‌کان بڵاوده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌رنه‌کراوه و وتیشى:" 73%ى گرتوخانه‌کان قه‌ره‌باڵغیه‌کى تیادایه که له هه‌ندێک شوێن ده‌گاته حه‌وت هێنده‌ى تواناى خۆی، 90%ى ئه‌و شوێنانه‌ى که بۆ چاکسازى یان به‌ندینخانه به‌کاردێت له بنه‌ڕه‌تدا بۆ زیندان دروستنه‌کراوه، به‌ڵکو باڵه‌خانه‌یه‌کى ئاسایى یان سه‌ربازگه‌یه‌ک بوه".
هاوکات، شوان سابیر ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له یه‌کێک له ئامانجه‌کانى زیندانیکردن و چاکسازى ئه‌وه‌یه جارێکى تر زیندانیه‌کان ئاماده‌بکرێنه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌ره‌باڵغییه‌وه 90%ى ئه‌و شوێنانه ناتوانن پۆلێنى زانستى بکه‌ن و 73%ى باڵه‌خانه‌کانى زیندانان کێشه‌ى هه‌وا گۆڕکێ و تیشکى خۆرى هه‌یه و له زۆرینه‌ى زیندانه‌کانیش پێداویستییه‌کانى خه‌وتن و حه‌وانه‌وه دابینه‌کراوه.
