وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم بڕیارێکى تایبه‌تى له‌باره‌ى ڤایرۆسى نوێى کۆرۆنا ده‌رکرد و که" بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى هاووڵاتیانى عێراق له رێگه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ وڵاتى لوبنان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له راگه‌یه‌نراوێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که ئه‌مڕۆ ده‌رچووه‌و واژۆى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى له‌سه‌ره تێیدا هاتووه:" قه‌ده‌غه‌کردنى هاتنى که‌سانى بیانى له وڵاتانى لوبنان که له دواى ٢٥ى کانوونى یه‌که‌مى ٢٠٢٠ له‌و وڵاته بوون، جگه له ئاژانس و رێکخراوه‌کانى UN و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتکاران و وه‌فده ره‌سمییه‌کان رێگه پێدراوه به‌پێى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان".
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه که هه‌ر هاوڵاتیه‌کى عێراقى له لوبنان بگه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆى 14 رۆژ که‌ره‌نتین ده‌کرێت.
هاوکات ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که بڕیاره‌که له ڕۆژى ٢٦ى کانوونى یه‌که‌مى ٢٠٢٠ه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێن و تا ١٥ى کانوونى دووه‌مى ٢٠٢١ کاتژمێر ١٢:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.
