زانیارى له‌سه‌ر موچه‌ى سێ مانگى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشکرا ده‌کرێت
سه‌ره‌راى دابه‌زینى دینار، حکومه‌تى هه‌رێم به‌لێبرینى له‌سه‌دا21% موچه دابه‌ش ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له نوسراوێکدا که ئاراسته‌ى گشت گه‌نجینه‌کانى کردووه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى ئاگادارى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کان ده‌کاته‌وه بۆ ئاماده‌کردنى لیستى موچه‌ى دوو مانگى ئه‌مساڵ و لیستى موچه‌ى مانگى یه‌کى ساڵى داهاتوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایى رایگه‌یاند:" له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئاوات جه‌ناب نورى، وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم، نوسراوێک بۆ گشت گه‌نجینه‌کان کراوه که ئاگادارى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت بکرێنه‌وه به ئاماده‌کردنى لیستى موچه‌ى مانگه‌کانى (11 و 12ى 2020) و مانگى (1ى2021)
هه‌روه‌ها ئاماژه به ئاماده‌کردنى لیسته‌که به هه‌مان لێبرینى رێژه‌ى (21%) ده‌بێت و بۆ پله تایبه‌ته‌کانیش لێبڕین (50%) ده‌بێت به‌هه‌مان میکانیزمى پێشوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار