گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى عێراق به‌رده‌وامه
3 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه بودجه به‌رده‌وامه‌و په‌رله‌مانتاران راو سه‌رنجى خۆیان ده‌خه‌نه‌روو.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ دانیشتن و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه بودجه به‌رده‌وامه‌و بیست رۆژ تا مانگێکى دیکه ده‌خایه‌نێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد خوێننده‌وه‌ى ده‌وام به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پرۆژه بودجه و په‌رله‌مانتاران راو سه‌نجى خۆیان له‌سه‌ر بڕگه‌و مادده‌کانى ده‌خه‌نه‌روو" هێشتا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌که نه‌کراوه".
پرۆژه بودجه‌ى عێراق بڕى 150 تریلۆن و 50 ملیار دیناره‌و پشکى کورد به له‌سه‌دا 12.67% دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و داهاته فیدراڵییه‌کان.