له‌سه‌ر کلیپێک په‌رله‌مانى کوردستان سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر دوو هونه‌رمه‌ند تۆمار ده‌کات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى کوردستان سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر دوو هونه‌رمه‌ند تۆمارده‌کات به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سوکایه‌تیان به‌په‌رله‌مان کردووه له‌رێگه‌ى ڤیدیۆ کلیپێکه‌وه.
سامان ئه‌حمه‌د به‌کر، به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌شى یاسایى دیوانى په‌رله‌مانى کوردستان، "سکاڵاى یاسایی‌یان له‌سه‌ر (هه‌ڵگورد قه‌هار و شیرین محمد) تۆمارکرد".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و دوو که‌سه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له په‌یجى خۆیان ڤیدیۆییه‌کیان بڵاوکردبووه‌وه و تیایدا سوکایه‌تیان به‌په‌رله‌مان کردبوو".
هاوکات، به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان هۆشدارى ده‌دات و ده‌شڵێت" لێره‌وه به‌هه‌موولایه‌کى راده‌گه‌یه‌نین ههرسوکایهتى و بێ ڕێزیه‌ک به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان بکرێت، رێکاره یاساییه‌کان ده‌گرینه به‌ر و بێڕێزکاران رووبه‌ڕووى یاسایى ده‌که‌ینه‌وه".
