قوباد تاڵه‌بانى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یامێکى ئاراسته‌ى جوان ئیحسان سه‌رۆکى فراکسیۆنى پێشوى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق کرد و رایگه‌یاند، "رۆڵێکى گرنگتان هه‌بوه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پرسه چاره‌نوسسازه‌کان و به‌رگریکردن له‌مافه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان".
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 14ى کانونى دووه‌مى 2021، قوباد تاڵه‌بانى له‌په‌یامێکدا بۆ جوان ئیحسان رایگه‌یاند:"له‌ماوه‌ى کارکردنتان وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌زمونێکى نایابتان پێشکه‌ش کرد، رونه که چ رۆڵێکى گرنگتان بینیوه له‌ڕاگرتنى ھاوسه‌نگى و چۆنییه‌تى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پرسه چاره‌نوسسازه‌کان و به‌رگریکردن له مافه‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان له به‌غدا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"نمونه‌یه‌کى جوانى په‌رله‌مانتارى و دیپلۆماسییه‌تت نیشانداوه و له هه‌ر کوێیه‌ک بویت رێزى یار و نه‌یارت به‌ده‌ستهێناوه، دڵنیام چۆن له رابردودا وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى سه‌رکه‌وتو بویت، له داهاتوشدا هه‌ر سه‌رکه‌وتو ده‌بیت و له ھه‌ر پله و پۆستێکدا بیت بۆ خزمه‌ت و چاکه‌ى گشتى به‌کاریده‌ھێنیت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له شارى به‌غدا به ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتیى و فراکسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق کۆبونه‌وه و ئاڵا تاڵه‌بانی، وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى سه‌وز دیاری‌کرا.

