پنتاگۆن بریاریدا ژماره‌ى سه‌ربازه‌کانى له‌عێراق که‌مبکاته‌وه‌

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌مریکا بریاریدا ژماره‌ى سه‌ربازانى له‌ عێراق که‌مبکاته‌وه‌ بۆ دوو هه‌زارو 500 سه‌رباز.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021، پنتاگۆن بریاریدا هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى له‌ عێراق که‌مبکاته‌وه‌

ئه‌مریکا نزیکه‌ى 4 هه‌زارو 200 سه‌ربازى له‌ عێراقدا جێگیر کردبوو له‌گه‌ڵ ده‌یان راوێژکارى سه‌ربازى و مامۆستاى مه‌شق بۆ راهێنان به‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان.

پنتاگۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌ به‌ دوو قۆناغ هێزه‌کانى ده‌کشێنێته‌وه‌ له‌ عێراق.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار