کۆمپانیاى دیلۆیت: 294 ملیۆن دۆلارى هه‌رێم له‌بانکێکى لوبنان گلدراوه‌ته‌وه
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و جێگره‌که‌ى
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاى دیلۆیت که کاری وردبینیى له‌که‌رتى نه‌وت‌و گاز له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌کات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که زیاتر له 294 ملیۆن دۆلارى هه‌رێمى کوردستان له‌بانکێکى لوبنان گلدراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى وردبینیى له‌که‌رتى نه‌وت‌و گاز له‌هه‌رێمى کوردستان، کۆمپانیاى دیلۆیت زانیارییه‌کانى به‌رهه‌مهێنان‌و هه‌نارده‌کردن‌و به‌کاربردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانى له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2020وه تـا مانگى 9ى 2020ی بڵاوکرده‌وه.
به‌پێى راپۆرته‌که، له‌کۆتایى چاره‌کى دووه‌مى ساڵى 2020، ڕه‌سیدى دراوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که ده‌کاته ( 294 ملیۆن‌و 338 هه‌زارو 232) دۆلارى ئه‌مریکى له‌حیسابێکى بانکى له‌لوبنان گلدراوه‌ته‌وه.
پێشتر میدیاکانى رۆژئاوا ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه که بڕى (ملیارێک) دۆلارى ئه‌مریکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌بانکێکى ئه‌مریکى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌و ناتوانن بیگه‌ڕێنه‌وه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى کوردستان بابه‌ته‌که‌یان وروژاند‌و حکومه‌تى هه‌رێمیش نکۆڵى کرد له‌وه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌بانکێکى لوبناندا بێت‌و سکاڵاى تۆمارکرد.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى که ئه‌مڕۆ (دیلۆیت) بڵاویکردۆته‌وه، (15%) داهاتى نه‌وتى هه‌رێم بۆ تورکیا ده‌ڕوات به‌جۆرێک له‌کۆى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم (ملیارێک و 342 ملیۆن) دۆلار بووه له‌و بڕه.
یه‌که‌م: (136 ملیۆن و 731 هه‌زار) دۆلار بۆ کرێى بۆرى نه‌وتى تورکیا واتا له 10%ى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بۆ بۆرى نه‌وتى تورکیا ده‌چێت و له (13%)ى بۆ بۆرى نه‌وتى هه‌رێم ده‌چێت، واتا 23%ى کۆى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم بۆ کرێى بۆرى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت ده‌چێت.
دووه‌م: ( 60 ملیۆن) دۆلار بۆ قه‌رزى کۆمپانیاکانى تورکیا ( TEC) و (TPIC).
کۆى گشتى ده‌کاته ( 196 ملیۆن) دۆلار له کۆى ( ملیارێک و 342 ملیۆن) دۆلار که ده‌کاته له (15%) ى کۆى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له‌و سێ مانگه‌دا.
به‌ڵام له‌دوو راپۆرتى تردا حکومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى قه‌رزى کۆمپانیاکانى تورکیا نه‌داوه‌ته‌وه واتا له‌مانگى سێ تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم قه‌رزى کۆمپانیاکانى تورکیاى نه‌داوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته قه‌رز له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم.