که‌شناسى: له‌ سبه‌ینێوه‌ به‌فر و باران ده‌ستپێده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی  و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکەوە و دەبێتە هۆی هانتی شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر بارین ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەڕێوەبەریەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند، لە رۆژانی یەكشەممە تا سێشەممە پێشبینی باران بارینی مامناوەند و بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکان دەکەن.

بەگوێرەی پێشبینییەکانیش، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا چەند شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتووشدا شەپۆلی دیکەی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.

مەحمود عەبدوللـەتیف، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بە کەناڵی سۆمەریە نیوزی راگەیاندووه‌، لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشبینی بارانی مامناوەند و چڕ دەکرێت  پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن بەجۆرێك لە ناوچە شاخاویەکاندا لە ژێر سفری سیلیزی دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی چوارشەممەوە بارستە هەوایەکی ساردی سیبیری روو لە عیراق دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

راشیگەیاند، لە باشوری وڵاتدا پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە سفری سیلیزی لە ناوچەکانی باشوری وڵاتدا بەهۆی بارستە هەوای سیبیری کە ناوچەکە دەگرێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار