نێچیرڤان بارزانى بۆ مه‌زڵوم عه‌بدى: هاوخه‌متانین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونییه‌وه به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى دایکى مه‌زڵوم عه‌بدى، به‌رپرسى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) سه‌رخۆشى لێ ده‌کات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20کانونى دووه‌مى 2021 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌زلووم عه‌بدى، بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى دایکیان، سه‌ره‌خۆشى لێ کرد.
نێچیرڤان بارزانى،سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که" وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان، هیواى خواست خواى مه‌زن، گیانى خوالێخۆشبوو‌ى دایکیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه".
لاى خۆیه‌وه مه‌زلووم عه‌بدى، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌که‌یانى بۆ نێچیرڤان بارزانى و هاوخه‌مییان ده‌ربڕى.
