فراکسیۆنى یه‌کێتى له به‌غدا: له‌گه‌ڵ کازمى باسى موچه‌و پشکى کوردمان کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که وه‌فدێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقدا پرسى موچه‌و پشکى هه‌رێمیان تاوتوێکردووه.
به‌ختیار شاوه‌یس، وته‌بێژى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:" پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، وه‌فدێکى فراکسیۆنه‌که‌مان به‌سه‌رۆکایه‌تى ئاڵا تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران مسته‌فا کازمى کۆبۆته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا جارێکى تر فراکسیۆنى یه‌کێتى جه‌ختى له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور کردۆته‌وه، به‌تایبه‌تى کێشه‌ى پشکى هه‌رێم و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار