هاوپه‌یمانى هیوا: پێویسته ره‌شبگیرى و زیندانیکردنى ئازادیخوازان و که‌سوکاریان کۆتایى بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ڵێن:"به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنى په‌یامى که‌سوکارى ده‌ستگیکراوانى بادینان به ناوه‌نده‌کانى بریار له عێراق و له جیهان و فشاره‌کانمان به‌رده‌وام ده‌ه‌بێت تا ئازادکردنى ته‌واوى ده‌ستگیرکراوانى بادینان و هه‌ولێر".
هاوپه‌یمانى هیوا که له فراکسیۆنه‌کانى گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، سه‌ربه‌خۆ، نه‌وه‌ى نوێ، پێکهاتوون ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 7ى شوباتى 2021، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌شڵێن:" داوا له حکومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین که" ره‌شبگیرى و زیندانیکردنى ئازادیخوازان و که‌سوکاریان کۆتایى بێت".
ده‌قى به‌یاننامه‌ى هاوپه‌یمانى هیوا:
ئه‌مرۆ ۷ ى شوباتى ۲٠۲۱ له شارى هه‌ولێر که‌سوکارى به‌ناحه‌ق ده‌ستگیرکراوانى چالاکوانان و رۆژنامه‌نوسان و مامۆستایانى بادینان و هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى په‌یامى ناره‌زایى به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گردبونه‌وه. به‌ڵام له‌برى رێزگرتن له مافه ده‌ستورى و یاساییه‌کانیان بۆ ده‌ربرینى ناره‌زایی، به‌به‌رچاوى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیرکران، که ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌رى ئیهانه‌کردن بوو به یاسا و بنه‌ماکانى مافى مرۆڤ.
ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین که پێویسته ئه‌و ره‌شبگیرى و راوه‌دونانه دژى ئازادیخوازان و چالاکوانان و رۆژنامه‌نوسان له کوردستان رابگیرێت و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان له برى په‌نابردن بۆ به‌کارهێنانى هێز و تۆقاندن و زیندانیکردن، رێز له سه‌روه‌ریى یاسا بگرێت و سه‌رجه‌م ده‌ستگیرکراوان ئازاد بکات.
هه‌رێمى کوردستان و کیانه ده‌ستوریه‌که‌ى به‌رهه‌مى ره‌نج و تێکۆشانى ده‌یان هه‌زار شهیده تا ببێته کیانێکى دیموکراتى و ده‌ستورى که تیایدا هاوڵاتیان به ئازادى راى خۆیان ده‌رببرن و ره‌خنه بگرن له هه‌ر سیاسه‌ت و بریارێک که به‌دڵیان نییه، نه‌ک هه‌رێم بکرێته زیندانێک و ئازادیى راده‌ربرین پایه‌ماڵ بکرێت.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنى په‌یامى که‌سوکارى ده‌ستگیکراوانى بادینان به ناوه‌نده‌کانى بریار له عێراق و له جیهان و فشاره‌کانمان به‌رده‌وام ئه‌بێت تا ئازادکردنى ته‌واوى ده‌ستگیرکراوانى بادینان و هه‌ولێر.
هاوپه‌یمانى هیواى کوردستانى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
۷ ى شوباتى ۲٠۲۱
