ئومێد خۆشناو بووه‌ پارێزگارى هه‌ولێر

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی پارێزگای هه‌ولێر درا كه‌ سێ كه‌س خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردووه‌ و به‌هێزترینیان ئومێد خۆشناوه‌ به‌ 18 ده‌نگ بووه‌ پارێزگارى هه‌ولێر .

ئەمڕۆ دووشەممە 08-02-2021 لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگ بە ئومێد خۆشناو، وەک پارێزگاری نوێی هەولێر درا و توانی ( 18) دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا بەدەستبهێنێت. 

پێش دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناو وتی، هەر کەسێک بەشداری کۆبوونەوەکە نەکات ئاساییە و پرۆسەکە دیموکراسییە. گرنگ ئەوەیە کە ئەو سێ بەربژێرەی پارێزگار خزمەتی هەولێر بکەن و منیش وەکو خۆم "کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەم."

دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناویش وەک پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوە دێت کە رۆژی 18-11-2020 د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوای تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.

بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا، پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەهۆی کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر، لە 18-11-2020ـەوە ماوەی 81 رۆژە پۆستی پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێت. 

 سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر كاندید کردبو، ئەوانیش هەر یەک لە ئومێد عەبدولڕەحمان (ئومێد خۆشناو) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و پارێزەران ئومێد پالانی و سەدرەدین قادرن کە خۆیان وەک بێلایەن كاندید کردووە.

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە 30 ئەندام پێکدێت؛ فراکیسۆنی پارتی: 12 ئەندام، فراکسیۆنی یەکێتی: 6 ئەندام (یەکێکیان جیابووەتەوە). فراکسیۆنی گۆڕان: 4 ئەندام (یەکێکیان جیابووەتەوە). فراکسیۆنی کۆمەڵ: 2 ئەندام. فراکسیۆنی یەکگرتوو: یەک ئەندام و پێکهاتەکان (تورکمان و کریستیان): 5 ئەندام.

بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 بۆ پارێزگاکان، ئەگەر لە 90 رۆژ زیاتر بێت ئینجا پارێزگار خانەنشین دەکرێت و کەسێک بە وەکالەت لە جێگەی دادەنرێت، ئەو کەسە هەموو دەسەڵاتی پارێزگاری هەیە لە رووی ئیداری و یاساییەوە کارەکان جێبەجێ دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار